riklam

كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتی لەئوسترالیا كۆبووەوە

ی.ن.ک‌‌ 04:56 PM - 2019-09-13
.

.

ئیوارەی دوێنێ 12-9-2019 كۆبوونەوەی كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی ئوسترالیا لە ژووری پاڵتاك بە ئامادەبوونی سەرجەم كارگێڕان و بەرپرسی كەرتەكانی ئەو كیشوەرە كۆبوونەوەیەكی تێر و تەسەلی ئەنجامدا.

 كۆبوونەوەكە بە خولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد و پاشان دكتۆر مۆفەق سۆرانی كارگێڕی ناوەندی دەرەوە و بەرپرسی رێكخستنی ئوسترالیا و نیوزلاند تیشكی خستەسەر رێنمایی و گۆڕانكارییەكانی كۆبوونەوەكانی ناوەندی دەرەوە لە كوردستان كە رۆژانی 25 و 26 و 27ی6  بەڕێوەچوو، هەروەها كۆبوونەوەكە تەوەری خۆئامادەكردن بۆ كۆنگرە و دیاریكردنی نوێنەری كۆنگرە و چەندین تەوەری گرنگی تر.

هەروەها سیروان بەرزنجی بەرپرسی كۆمیتە باسی لەتەبایی و پاراستن و یەكڕیزی كۆمیتەكە و هەماهەنگی لەدابەشكردنی كارەكانكرد لە پێناو زیاتر چالاككرنەوە و پێشكەوتنی كۆمیتەكە وهەڵسەنگاندنی كاری ئەو هەڤاڵە دڵسۆزانەی كەماوەیەكی زۆرە لە پێناو ئەم كۆمیتەیە ماندوونەناسانە كارەكانیان بە ئەوپەڕی سەركەوتنەوە ئەنجامداوە.

 هەریەك لە بەڕێزان تاهیر خۆشناو جێگری بەرپرسی كۆمیتە و محمد پشدەری و توانا مەجید و محمد حەمید و شارا خان و لالۆسیانی بە سەرنج و پێشنیارەكانیان كۆبوونەوەكەیان زیاتر دەوڵەمەند كرد و بڕیاردرا كۆبوونەوكان تا كۆنگرە بەردەوام بێت وكۆبوونەوەیەكی فراوان لە یەكێك لە ویلایەتەكانی ئوسترالیا رووبەڕوو ئەنجامبدرێت.

PUKmedia سیروان بەرزنجی-سیدنی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket