riklam

وەفدێكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بەغدا دەكات

کوردستان 04:39 PM - 2019-09-13
.

.

وەفدێكی یاسایی تەكنیكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆكانی ھەێم و بەغدا لەسەر پرسی بودجە و نەوت سەردانی بەغدا دەكات.

لەوبارەیەوە ئەمڕۆ هەینی 13-9-2019، سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە PUKmedia ی راگەیاند: هەفتەی داهاتوو وەفدێكی یاسایی تەكنیكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كەپێكهاتوون لە ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەن و چەند وەزیرێك، بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆكانی ھەرێم و بەغدا لەسەر پرسی بودجە و نەوت سەردانی بەغدا دەكات.

وتیشی: لەئێستادا وەزارەتی دارایی عیراق لەسەرووبەندی رێكخستنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 دایە، بۆیە پێویستە ئەم ماوەیە گفتوگۆكان چڕ بكرێنەوە بۆ بەرچاو روونی ھەردوولا.

ئەوسەرچاوەیە راشیگەیاند: تا ئێستا رۆژی سەردانی وەفدەكەی هەرێم دەستنیشان نەكراوە، بەڵام هەفتەی داهاتوو دەبێت.

PUKmedia ژینەر محەمەد

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket