riklam

راهێنەری فیستیڤاڵی منداڵانی ئێران دیاریدەكرێت

ئەدەب وهونەر 04:27 PM - 2019-09-13
.

.

سینەماكاری كرماشانی خاتوو "پووران درەخشەندە" وەكوو مامۆستای كارگەكانی بیرۆكە، كاری راهێنانی ئەو مێرمنداڵانەی كە بیرۆكەكانی ئەوان لە سێهەمین ئۆڵمپیادی فیلمسازی سی ‌و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران وەرگیراوە، لە ئەستۆ دایە. 

بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی سی‌ و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، مامۆستایانی كارگەكانی بیرۆكە، كاری راهێنان و رێنوێنیی ئەو مێرمنداڵانەی كە بیرۆكەكانی ئەوان لە سێهەمین ئۆڵمپیادی فیلمسازی سی‌ و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێراندا ICFF وەرگیراوە، ئەنجام دەدەن. 

تیمی دەستەی مۆنیتۆرینگی كارگەكانی بیرۆكە ئەم خولەی فیستیڤاڵ ناسێندران. بەم پێیە "مەرزیە بروومەند"، "پووران درەخشەنده"‌، "رەسووڵ سەدر عاملی"، "وەحید نیكخواه ئازاد"، "عەلی ئەكبەر قازی نیزام"، "كامبۆزیا پەڕتەوی"، "ئیرەج تەهماسب"، "ئەبولفەزل جەلیلی" و "عەبدوڵلا عەلیموراد" وەكوو راهێنەرانی كارگە و وۆركشۆپەكانی بەشی بیرۆكەی سێهەمین ئۆڵمپیادی فیلمسازی دیاری كران. 

ئەم مامۆستایانە، كاری راهێنانی 65 كەس لەو‌ مێرمنداڵانەی كە بیرۆكەكانی ئەوان لەم رووداوەدا وەرگیراوە، لە چوارچێوەی كارگروپەكانی 9 لایەنە لە ئەستۆ دەگرن و بۆ ماوەی 10 كاتژمێر خولی فێركاری بۆ ئەوان دادەنێن. 

ئەو پلان و پڕۆژانەی كە لە كارگەكانی "پوختەكردنی بیرۆكە" دێنە بەرهەم، لە دوای ئاراستە كردن لە كۆڕ و كۆبوونەوەی پەیجینگ، لە لایەن بەرهەمهێنەرانی بەشداربووی ئەم كۆبوونەوەیە پاڵپشتییان لێ دەگرێت. 

PUKmedia مەنووچێهر جیهانی 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket