riklam

ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە

عیراق 11:26 AM - 2019-09-13
.

.

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنەكانی وەرزی یاسادانانی دووەمی ساڵی یەكەمی خولی هەڵبژاردنی چوارەم دەستپێدەكات.

لەوبارەیەوە حەسەن ئاڵی ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmedia ی راگەیاند: سبەینێ شەممە 14-9-2019، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكانی دەستپێدەكات و دانیشتنەكە هەشت بڕگە لەخۆدەگرێت. 

پێشتریش فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران خشتەی دانیشتنەكەی بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكەش، دانیشتنەكە حەوت بڕگە لەخۆدەگرێت كە بریتین لە، تاوتوێكردنی پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای چاندنی ئەندامانی جەستە و رێگریی لە بازرگانیكردن پێوەی و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هاوبەشی نێوان هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت و چەند بڕگەیەكی دیكە.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket