riklam

سەرۆك كۆمار ھیوای لەشساغی بۆ میری كوەیت دەخوازێت

عیراق 11:06 AM - 2019-09-13
.

.

سەرۆك كۆماری عیراق لە میانی پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا، ھەواڵی تەندروستی میری دەوڵەتی كوەیت شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباحی پرسی.

درەنگانی شەوی رابردوو پێنج شەممە 12-9-2019، د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لەپەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا، ھەواڵی تەندروستی میری دەوڵەتی كوەیت شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباحی پرسی و ھیوای لەش ساغی و تەندروستی باشی بۆ خواست و داوای پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی كوەیت كرد.

لەلای خۆیەوە میری كوەیت ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ ئەو ھەست و نزا ڕاستگۆیانەی سەرۆك بەرھەم دەربڕی و ھیوای ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق خواست.

PUKmedia نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكایەتی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket