riklam

له‌ 32% كاره‌كانی سایلۆی كه‌لار ته‌واو بووه‌

ئابوری 09:11 PM - 2019-09-12
.

.

ئەمڕۆ (١٢ی ئەیلول) جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پرۆژەی سایلۆی کەلاری بەسەرکردەوە.

 

لەو سەردانەیدا، ئەندازیار یونس ئەحمەد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پاش بەسەرکردنەوەی بەشە جیاوازەکانی پرۆژەکە، لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ تیمی ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکە رایگەیاند، پرۆژەی سایلۆی کەلار یەکێکە لە پرۆژە گەورە و گرنگەکانی سنورەکە و بە تەواوبوونی خزمەتێکی گەورە بە گەرمیان دەکات، کارەکەنی پرۆژەکەش زۆر بە باشی و بەبێ کێشە و گرفت بەڕێوە دەچێت، ھەر لێرەوە دەستخۆشی لە ئەندازیارانی سەرپەرشتیاری پرۆژەکە دەکەین کە بە ووردی چاودێری کارەکان دەکەن.

 

ھاوکات ئەندازیار سەلام حەمید، سەرۆکی لیژنەی ئەندازیاری پرۆژەکە ئاشکرایکرد، لە ئێستادا ٣٢%ی کارەکانی پرۆژەکە تەواو بووە، دوای ئەم قۆناغە کە خۆی لە کۆنکرێت دەبینێتەوە، کاری بەستنی ئامێرەکان دەستپێدەکات و بەشێک لە ئامێرەکانیش گەیشتوەتە ناو پرۆژەکە. ئەوەشی خستەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت پرۆژەکە لە ماوەی خۆیدا تەواو ببێت کە دەکاتە مانگی نیسانی ساڵی داھاتوو.

 

سەلام حەمید راشیگەیاند، لە ئێستادا لە ھەموو بەشەکانی پرۆژەکە کە خۆی دەبینێتەوە لە (گۆڕەپان، ئاوڕۆ، کارەبا، بینای ئیدارە، تەقیگە، کۆگا) بە بەردەوام کار دەکرێت.

 

پرۆژەی سایلۆی کەلار دەکەوێتە گوندی بەرلوتی باکوری شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و لەسەر بودجەی وەزارەتی بازرگانی بە بودجەی ١٩ ملیار و ٩٥٤ ملیۆن دینار لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە تواناتدایە ٤٠ ھەزار تۆن گەنم ھەڵبگرێت.

 

PUKmedia  فۆتۆ: کاوە جاسم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket