riklam

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی: یه‌كێتی خۆی بۆ سێ پرسی گرنگ ئاماده‌ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 05:59 PM - 2019-09-12
.

.

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) له‌ كۆبونه‌وه‌ی فراوانی خۆیدا به‌ میوانداری وه‌فدێكی هاوبه‌شی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك و خانه‌قین كه‌ پێك هاتبوون له‌ هه‌ڤاڵان ( ئاسۆ مامه‌ند و خالید شوانی م. موحسین عه‌لی ئه‌كبه‌ر) دوای هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی قۆناغی دوای بریاردان له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆژی كۆنگره‌و گرنگی و هه‌ستیاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئاماده‌ كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان به‌لاغێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی :-

كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی  شه‌هیدان
پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان
هه‌ڤاڵانی (ی.ن.ك)
سڵاوێكی گه‌رم .....

له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵ و كۆششێكی به‌رده‌وامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و به‌ پشتیوانی هه‌ڤاڵان و دڵسۆزانی (ی.ن.ك) سه‌رئه‌نجام ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ بڕیارێكی مێژووی به‌رپرسیارانه‌دا دڵی یه‌كێتیه‌كانی خۆش كردوو نه‌یارانی یه‌كێتی توشی شۆك بوون له‌ دوای ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتی خۆی بۆ سێ گۆرانكاری و پرسی گرنگ ئاماده‌ ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ئاینده‌ی یه‌كێتی و ئاینده‌ی گه‌لی كوردستان به‌ گشتی ، ئه‌وانیش بریتین له‌ :-

1. خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی یه‌كێتیانه‌ی سه‌ركه‌وتوو كه‌ ببێته‌ هه‌وێنی نوێبونه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی .
2. خۆ ئاماده‌ كردن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌دابڕێنراوه‌كانی دیكه‌ی كوردستان .
3.  پرسی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ئاینده‌و چاره‌نوسی گه‌لی كوردستان له‌ كه‌ركوك و خانه‌قین و دووز خورماتوو و مه‌خمورو ده‌شتی نه‌ینه‌واو شه‌نگال .ئه‌م سێ پرسه‌ گرنگه‌ ئه‌ركێكی نوێ ده‌خاته‌ سه‌ر شانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان .
بۆیه‌ داواده‌كه‌ین كه‌ :-

• هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی به‌ گیانێكی هه‌ڤاڵانه‌و به‌ ئیراده‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ له‌ كاتی دیاری كراوی خۆیداو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوا له‌ لیژنه‌ی باڵاو لیژنه‌ فه‌رعیه‌كان ده‌كه‌ین له‌ ماوه‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن .

• ئه‌م قۆناغه‌ زیاتر له‌ هه‌ركاتێكی دیكه‌ واده‌خوازێت كه‌ پێویسته‌ یه‌كێتی ناویه‌كێتی پارێزراو بێتو سه‌رجه‌م ئۆرگانو هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی  هاوكارو هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ سه‌ر خستنی  هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ .

• په‌یامی فه‌رمی یه‌كێتی بۆلایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و پێكهێنانی لیستی هاوبه‌ش له‌ كه‌ركوكو ناوچه‌كانی دیكه‌ سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه‌  كه‌ یه‌كێتی له‌ پێناو  به‌رژه‌وه‌ندی گشتیو یه‌ك ریزیو ته‌بایی گه‌لی كوردستان هه‌میشه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌لی كوردستانی خستۆته‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حزبیه‌كانی خۆی .

• به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان له‌ كه‌ركوك وا ده‌خوازێت په‌له‌ بكرێت له‌ جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتنامه‌ی سیاسی له‌ نێوان یه‌كێتیو پارتی و دانانی پارێزگارێكی كوردو به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی  ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان .

• پێویسته‌ سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان له‌ كه‌ركوكو ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان به‌ ئیراده‌یه‌كی هاوبه‌شو وه‌كو یه‌ك تیم هه‌موو تواناكانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دا به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان له‌و ناوچانه‌ پارێزراو بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ میدیای كوردی رۆڵێكی ئه‌رێنی بێت و هاوڵاتیانی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه‌ هان بده‌ن كه‌ له‌ رۆژی سه‌رژمێری دا له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ ئاماده‌ بن چونكه‌ ئه‌م سه‌رژمێریه‌ چاره‌نوس و ئاینده‌ی ئه‌و ناوچانه‌ دیاری ده‌كات.

له‌كۆتایدا جارێكی دیكه‌ ئه‌و راستییه‌ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی  وه‌ك هه‌میشه‌ پارێزه‌ری یه‌ك ڕیزی و ته‌بایی ناو یه‌كێتی ده‌بێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ته‌رخان ده‌كات له‌ پێناو سه‌رخستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌و یه‌كێتیانه‌ ،له‌ كۆتایدا وه‌ك سه‌رۆك (مام جه‌لال ) فه‌رمویه‌تی ( مانه‌وه‌مان، گه‌شه‌كردنمان، سه‌روه‌ریمان، به‌نده‌ به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌)..

  ئـــــــه‌نجــــــومه‌نــــــی نــــــاوه‌نــــــــدی (ی.ن.ك)
2019-9-12

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket