مه‌لا به‌ختیار: گه‌شه به‌ژێرخانی وه‌رزشی بدرێت له‌كوردستان
ی.ن.ک 03:22 PM - 2019-09-12.
ئه‌مڕۆ 12-9-2019، یانه‌ی ئه‌فرۆدێت، سه‌ردانی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیان كرد‌و گفتوگۆیان له‌باره‌ی دۆخی ئێستای یانه‌كه‌و ئه‌و گرفتانه‌شه‌وه كرد، كه رووبه‌ڕووی وه‌رزش له‌كوردستان به‌گشتی‌و به‌تایبه‌تی یانه‌ی ئه‌فردێت بۆته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه راهێنه‌ران‌و ستافی به‌ڕێوه‌بردن له‌یانه‌كه، ئاماژه‌شان بۆ ئه‌وه‌كرد، كه سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی گرفت‌و له‌مپه‌ره‌كان، تائێستا توانیویانه به‌هه‌وڵ‌و پشتیوانی دڵسۆزان، به‌رده‌وام‌و چالاكانه به‌شداری قاره‌مانێتییه وه‌رزشییه‌كان بكه‌ن، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی ستافی به‌ڕێوه‌بردن خۆبه‌خشانه ئه‌رك‌و لێپرسراوێتییه‌كانیان راده‌په‌ڕێنن‌و رونیشیانكرده‌وه: له‌ئێستادا به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه، زۆرتر رووبه‌ڕووی گرفت بونه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ر وابڕوات ناتوانن به‌رده‌وام بن‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ له‌ناوچوونی وه‌رزشی كچان له‌سلێمانی.
هاوكات ئاماژه‌شیان بۆ ئه‌وه‌كرد كه: سه‌ره‌ڕای ئه‌و گرفتانه‌ش به‌ڵام توانیویانه له‌سه‌ر ئاستی عیراق له‌چه‌ندین قاره‌مانێتی‌و یاری جیاوازدا، پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ستبهێنن‌و هه‌روه‌ك سوپاس‌و پێزانینی ستافی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كه‌شیان ئاراسته‌ی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد، بۆ هاوكاریی‌و پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی، كه هه‌میشه هانده‌ربووه بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، مه‌لا به‌ختیار، دامه‌زراندنی لیژنه‌ی باڵای وه‌رزشی له‌ساڵی (1994)دا‌و دواتر دروستكردنی ئۆڵۆمپی كوردستان له‌ساڵی (1995)و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی وه‌بیرهێنایه‌وه، كه له‌وكاته‌وه بۆ ئێستا وه‌رزش توانیوێتی ببێته خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆیی، كه هه‌م بودجه‌ی هه‌یه‌و هاوكات گه‌شانه‌وه‌ی ژێرخانی وه‌رزشیشی به‌نمونه باسكرد‌و خۆشحاڵیی خۆیشی نیشاندا، كه وه‌رزش به‌م ئاسته گه‌یشتووه‌و به‌مایه‌ی گه‌شه‌كردنی زیاتریشی ناوبرد.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌ئومێدیشه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه: باوه‌ڕموایه له‌پێنج ساڵی داهاتوودا، وه‌رزشی كوردستان ده‌چێته ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و ئه‌م ژێرخانه‌ش زیاتر‌و زۆرتر گه‌شه ده‌كات‌و به‌چاكتربوونی دۆخی ئابوری، حكومه‌تی هه‌رێمیش ناتوانێ له‌سه‌ر ئاستی دنیا، ئاسیا‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، شوناسی شارستانی و سه‌ربه‌رزی كورد ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه به‌دنیا بگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ده‌بێ وه‌رزش پاڵپشتی بكات‌و بودجه‌یه‌كی باشتری بۆ دابین بكات‌و چه‌ندین تیپ‌و به‌ڵكو یاریكه‌ری پرۆفیشناڵیش پێبگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵا‌و په‌یامی كوردستان‌و پێشكه‌وتنی كوردستان بگه‌یه‌ننه یاریگا‌و ته‌له‌فزیۆنه‌كانی دنیا‌و وتیشی: دڵنیام به‌ره‌و ئۆڵۆمپیادی جیهان‌و ئاسیا ده‌ڕۆین.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌شیدا، مه‌لا به‌ختیار، پاشئه‌وه‌ی سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی یانه‌ی ئه‌فرۆدێت‌و چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی ناوی یانه‌كه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه، كه ناوه‌كه له‌ئاوێستاوه بۆ یانه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه، كه به‌مانای خوای جوانی دێت‌و وتی: هیوایخوازم ئێوه‌ش ببنه قاره‌مانی جوانی یاریگاكان‌و خۆشحاڵی خۆیشی نیشاندا، كه ئه‌فرۆدێت، به به‌رده‌وامی له‌پێشكه‌وتندا‌و سه‌ركه‌وتندا بێت‌و جه‌ختیشیكرده‌وه: له‌هاوكاریی‌و پشتیوانیكردنی یانه‌كه، له‌پێناو به‌رده‌وامی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26