گرنگی كۆنگره
ی.ن.ک 01:13 PM - 2019-09-12.
یه‌كێك له‌خاڵه هه‌ره به‌هێزه‌كانی به‌ستنی كۆنگره هێشتنه‌وه‌ی حیزبه یان دروستكردنی گۆرانكارییه له دۆخێكه‌وه بۆ دۆخێكی تر و باشتر له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستوه‌ی كه تێیدایه، ئه‌مه واقعی ئه‌مرۆی ( ی ن ك )ه، وه‌ك پێویستیه‌كی مێژووی و سیاسی هه‌رزوو ده‌بوو ئه‌و بریاره‌ی ئه‌مرۆ بدرایه، له پێناو به‌رجه‌سته كردنی یه‌ك ده‌نگی و رازی كردنی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و خه‌ڵكی چونكه ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی كه له كۆنگره دا به‌دی ده‌كرێت له چه‌ندین ڕووه‌وه كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت وه‌ك ناوه‌ڕۆك و گۆرینی كه‌سه‌كان و بیروبۆچون ئه‌مه‌ش له حیزبه سه‌ركه‌وتوو دیموكرات خوازه‌كان دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆ ئێمه ی ئه‌ندام و لایه‌نگری رێبازه‌كه‌ی مام ده‌بێت ئه‌وه بزانین رێگای سه‌ركه‌وتن و خزمه‌ت كردن و بردنه پێشه‌وه‌ی ( ی ن ك ) ته‌نها به گۆرانكاری ریشه‌یی ده‌كرێت دوور له هه‌ڵچوون و رای تاكه‌كه‌سی فه‌رزكردنی كه‌سه‌كان و كاریگه‌ری سۆز و هه‌ست، كه‌واته ئه‌و ئامانه‌ته‌ی زیاتر له 47 ساڵه ریبازه‌كه‌ی مام هه‌ڵی گرتووه به ئه‌نجامدان و به‌ستنی كۆنگره كاریگه‌رترو به‌هیزتر ده‌بیت ئه‌گه‌ر هه‌مووان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ووتار بین بۆ گۆرانكاری، خه‌ڵكانێكی زۆر جگه له ئه‌ندام و لایه‌نگران چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئیمه‌ش ده‌بێت ئه‌و ئامانه‌ته بپارێزین و درێژه‌پێده‌ری خه‌باتی هه‌ڤاڵی به‌ریز مام بین، تێ‌بكۆشین و به گیانی یه‌كترقبولكردنه‌وه له دۆخه‌كه بروانین چونكه له ئێستادا پێویستمانه ئاینده‌ش چاوه‌رێمانه، هه‌میشه یه‌كێتی فێرگه‌یه‌ك بووه یان بڵین ئه‌كادیمیایه‌ك بووه پێشه‌نگی خه‌بات و ئاشتی و ئازادی بووه بۆ كوردستان و كوردستانیان به‌رده‌وامیش له‌و هه‌وڵه‌ی نه‌وه‌ستاوه كار‌و خه‌باتی به‌رده‌وامه به‌ڵام مه‌خابن ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواتر به‌هۆی زروفی سیاسی و تیرۆر و ئابوری و كۆچی دوای هه‌ڤاڵی به‌ریز مام جه‌لال، سستی هه‌بووه له هه‌وڵدان بۆ باشتركردنی دۆخه‌كه كه به‌داخه‌وه وه‌ك هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ساڵی پار كه بینیمان. هه‌نگاونان له پێناو ئاینده‌یه‌كی روونتر و سه‌رخستنی پرسی كۆنگره به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌و گرفته هه‌ڵواسراوه‌كانی په‌یوه‌ست به ناوخۆی ( ی ن ك ) ده‌بێت، ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵمان هه‌بێت و ئه‌م پرسه وه‌ك خۆی بروات و گۆرانكاری ریشه‌ی دروست بكات ده‌بێت به‌ر له هه‌موو شت به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كان له‌بیربكه‌ین ئه‌گه‌رچی پله‌و پۆستیش بێت، به‌راستی هه‌وڵبده‌ین شوێنی شیاو بۆ كه‌سی گونجاو بێت له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و په‌روه‌رده‌یی نه‌ك خواستی كه‌سه‌كان كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر به خواستی شه‌خێی بكه‌ین ، روانگه و روانینمان نه‌بێت بۆ ئاینده‌ی ( ی ن ك ) مان.
نوسینی / نه‌سرین كورده
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27 -
خانمی یەکەمی عیراق چوار ئۆتۆمبیلی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵانی سلێمانی
07:00 PM - 2024-03-26
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27