riklam

پیرۆزبایی ناوەندی دەرەوە بۆ كەناڵی دایك

ی.ن.ک‌‌ 12:55 PM - 2019-09-12
.

.

ئەمرۆ 12/9/2019 وەفدێكی ناوەندی دەرەوە كە پێكهاتبوون لە هەرێم حاجی محەمەد كارگێڕی ناوەن و چەند كادرێكی كۆمیتەكانی دەرەوە  بەمەبەستی پیرۆزبایی 28هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی دایك  سەردانی بارەگای سەتەلایتی گەلی كوردستانیان كرد لە شاری سلێمانی و چەپكە گوڵی پیرۆزبایی ڕێكخستنەكانی دەرەوەیان پێشكەش بەو كەناڵە كرد.

ئاماژەیان بەوەدا كە گەلی كوردستان وەك یەكەمین كەناڵی بینراو لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمرۆ بەردەوام توانیویەتی ببێتە مینبەری سەرجەم چین و توێژەكان پردێكی پەیوەندی بەهێز بووە لە نێوان جەماوەر و حكومەت، هەروەها لە جەنگی دژ بەتیرۆرستانی داعش گەلی كوردستان دەنگ و ڕەنگی پێشمەرگە بوو دیسان پێشەنگ بوو لە گواستنەوەی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

 وەفدەكەی ناوەند سوپاسی كەناڵی گەلی كوردستانیان كرد  كە خزمەتێكی زۆری كوردانی تاراوگەی كردوە.

PUKmedia ناوەندی دەرەوە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket