riklam

دادگا دۆسیەی بكوژانی تاریقی بەقاڵ یەكلادەكاتەوە

کوردستان 11:22 AM - 2019-09-12
.

.

ئەمڕۆی دادگای تاوانەكانی سلێمانیدا دادگایكردنی دۆسیەی بكوژانی تاریقی بەقاڵ بەڕێوەچووو، دادوەریش حكومی لەسێدارەدانی بۆ بكوژان دەركرد.

لەوبارەیەوە بێخاڵ رۆستەم خوشكی تاریقی بەقاڵ لەناو دادگای سلێمانیەوە بە PUKmediaی راگەیاند: ئەمڕۆ دانیشتنێكی تری دادگایكردنی بكوژانی تاریق بەقاڵ بەڕێوەچوو، لەدانیشتنەكەشدا داوەر حكومی لەسێدارەدانی بۆ بكوژەكان دەركرد..

خوشكەكەی تاریقی بەقاڵ راشیگەیاند: تەنها داواكاریمان لەدادگا بەسزاگەیاندنی تاوانباران بوو، خۆشحاڵین بەحكومەكەی دادگای سلێمانی كەس سزای بكوژانی راكەمیان دەركرد.

هەر لەوبارەیەوە، حاكم عومەر ئەحمەد وتەبێژی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی هەواڵی حكومی دادگای لەسەر كەیسی بكوژانی تاریقی بەقاڵ بۆ PUKmedia پشتڕاستكردەوەو وتی: لەدانیشتنەكەدا، دادگای تاوانەكانی سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژەكان دەركردوە. 

دوای زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر ئاشكراكردن و دەستگیركردنی بكوژانی تاریقی بەقاڵ و دۆزینەوەی تەرمەكەی، رۆژی 27ی مانگی رابردوو بڕیار بوو یەكەم دانیشتنی دادگایكردنی بكوژانی لەدادگای تاوانەكانی سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەكە دواخرا.

PUKmedia تایبەت   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket