riklam

نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان داوایەكی لەسەرۆك كۆمار هەیە

عیراق 09:46 AM - 2019-09-12
.

.

نوێنەری سكرتێری نەتەوەیەكگرتوەكان لەعیراق داوا لەسەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عیراق دەكات شانبەشانی ئەو وەك ئاڵنگارییەكی نیشتمانی هەڵمەتی رواندنی دار لەسەرتاسەری عیراق درێژە پێبدەن.

جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق (یونامی) رۆژی 9ی ئەم مانگە لەخوێندنگەیەكی هەولێر نەمامێكی رواند، ئەمەش وەك وەڵامێك بوو بۆ داواكەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە سەرۆك بەرهەم ساڵح و سەرۆك وەزیران عادل عەبدولمەهدی و موحەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد كە شانبەشانی ئەو هەڵمەتەكە درێژە پێبدەن وەك ئاڵنگارییەكی نیشتمانی بۆ رواندنی دار لەسەرتاسەری عیراق.

لەڕۆژی 21ی ئەیلولی 2019دا، نەتەوە یەكگرتووەكان یادی رۆژی جیهانی ئاشتی نێودەوڵەتی بەرز رادەگرێت لەژێر ناونیشانی (هەڵمەتی كەشوهەوا بۆ ئاشتی)

 PUKmedia 

 

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی ڤیدیۆیەكە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket