riklam

دیاله‌ .. فڕۆكه‌یه‌كی هه‌واڵگری ده‌خرێته‌ خواره‌وه‌

عیراق 06:31 AM - 2019-09-12
.

.

هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی  خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌ ناحیه‌ی كه‌نعانی سنوری پارێزگای دیاله‌ ده‌خه‌نه‌ خواره‌وه‌.

 

حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه‌:" دوێنێ چوار شه‌ممه‌ له‌نزیك یه‌كێك له‌باره‌گاكانیان له‌ سنوری ناحیه‌ی كه‌نعانی سنوری پارێزگای دیاله‌  فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌".

 

به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ كاری سیخوڕی به‌سه‌ر باره‌گاكه‌یان كردوه‌".

 

له‌ماوه‌ی  مانگی رابردوودا به‌فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌چه‌ند شوێنێكی عیراق و سوریا په‌لاماری باره‌گاكانی حه‌شد دراوه‌و كۆگاو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیان كراونه‌ته‌ ئامانج.

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket