riklam

قوباد تاڵەبانی: حوكمڕانی باش رێگر دەبێت لەپەلكێشانی تیرۆر

کوردستان 08:52 PM - 2019-09-11
.

.

قوباد تاڵەبانی لە دیداری زانكۆی ئەمەریكی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان رایگەیاند حوكمڕانی باش و رەشید رێگر دەبێت لەپەلكێشان و تەشەنەكردنی تیرۆر.

ئێوارەی ئەمڕۆ 11ی ئەیلولی 2019، لەو دیدارەدا قوباد تاڵەبانی دۆخی ئێستای ناوچەكەی بۆ بەشدارانی دیداری زانكۆی ئەمەریكی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان رونكردەوەو باسی لەوەكرد بەشی زۆری یاخیبوون و توندڕەوی عیراق و ناوچەكە سەرچاوەكەی هەست بەپەراوێزخستن و نەبوونی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكانی ژیانەو بەحومكڕانی تەندروست و رەشید دەكرێت پێشی پێبگیڕێت.

هەروەها تاڵەبانی ئەوەی رونكردەوە، كە ئەوان پشتیوانی هەوڵەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق عادل عەبدولمەهدی دەكەن بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی عیراق و راستكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوری هەمیشەیی بەركار لە عیراق. 

پێشتر سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: بەمەبەستی بەشداریكردن لە دیداری زانكۆی ئەمریكی لە بیروت، ئەمڕۆ 11ی ئەیلولی 2019، قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنانی كردوە، جگە لەوەش سەردانەكە هەندێ دیداری سیاسی و چالاكی تر لەخۆ دەگرێت. 

PUKmedia راگەیاندنی جێگری سەرۆك وەزیران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket