riklam

دوو هاووڵاتی سوری بەتۆمەتی هاوكاری تیرۆر دەستگیردەكرێن

جیهان 08:44 PM - 2019-09-11
.

.

پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵمەتێكی فراوانی پشكنینی بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكردو دوو كەسیان دەستگیركردوە كە سورین، پێشتریش 10 ژن و پیاو بەتۆمەتی كۆكردنەوەی پارەو هاوكاری نایاسایی دەستگیركراون كە لەسوریاوە چونەتە ئەو وڵاتە. 

ئەمڕۆ 11ی ئەیلولی 2019، پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی لەچەندین هەرێم دەستپێكردو لەتێكڕای ئەو هەڵمەتەدا 16 شوێن كرانە ئامانجی پشكنین.

ئەم هەڵمەتەش لەدوای ئەوە هات كە داواكاری گشتی دۆسییەی لێكۆڵینەوەی بۆ 11 تۆمەتبار كردەوەو لەو هەڵمەتەشدا دوو كەسی سوری تەمەن 34 ساڵان و 37 ساڵان دەستگیركران و چاوەڕوانیش دەكرێ ئەو دوو تۆمەتبارە لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا ئامادەبن.

 جگە لەوانەش 10 ژن و پیاوی تر بەتۆمەتی كۆكردنەوەی پارەو هاوكاری نایاسایی بەشێوەی رێكخراو لەنێوان كانونی یەكەمی 2018 و تەموزی رابردودا خراونەتە ژێر لێكۆڵینەوەو زۆربەی ئەو تۆمەتبارانەش لەسوریاوە هاتون و هەستاون بەبردنە دەرەوەو سپیكردنەوەی پارە بەرامبەر بەڕێژەیەكی دیاریكراو كەبەهەزاران یۆرۆ مەزەندە دەكرێت.

 لای خۆشیەوە سەرۆكی  داواكاری گشتی ئەو گومانەشی نەشاردەوە لەوەی ئەگەری هاوكاری تیرۆرستانیشی تێدابێت.

بەپێی ئامارەكانیش تا ئێستا سەرچاوەی ئەوپارانە نەزانراوە كە لەچەند دەوڵەتێكەوە هاتوون، ئاشكراشیكرد بڕێكی زۆری پارەی نەقدی لەو هەڵمەتەدا دەستی بەسەردا گیراوە.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

لە دۆیچە ڤیللەوە وەرگیراوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket