riklam

ئەڵمانیا لەبارەی توندڕەوەکانەوە هۆشداری دەدات

جیهان 07:06 PM - 2019-09-11
.

.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا"هۆرست زیهۆفەر"ئاشکرایکرد گۆڕانکاری لەهەیکەلەی پۆلیسی فیدرالی ودەستەی پاراستنی دەستوور"هەواڵگری ناوخۆدا لەسەر ئاستی ئەڵمانیا دەکرێت"ئەمەش وەک بەشێک لەرووبەڕوبونەوەی مەترسی توندڕەوەکان، وتیشی دەبێت ئاستی ئەو مەترسیانە ڕەچاوبکەین کەپەرەی سەندووە.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆشداری دا لەدیاردەی توندڕەوە ڕاستڕەوەکانداو پێشیوایە ئەو مەترسیانە هیچی کەمترنیە لەمەترسی ئیسلامیە توندڕەوەکان.وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا وتی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو مەترسیانە گۆڕانکاری لە دام و دەزگا ئەمنیەکان و پۆلیسی فیدرالیدا دەکەین و پلەو پۆستی تازەش دەخەینەکار وتیشی ئەم گۆڕانکاریە مانای ئەوەنیە دەوڵەتی چاودێری دروست دەکەین بەڵکو مەبەستمان پارێزگاریکردنە لەدەوڵەتی یاسا.

ئاماژەی بەوەشدا ڕەشنوسی هەمواری یاسای پێدانی دەسەڵات بەبەکارهێنانی ئینتەرنێت ئامادەکراوە لەو پرۆژەیەدا ڕێگا ئەدرێ بەدرێژکردنەوەی ماوەی گەڕان لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئەگەرچی پەیوەندیەکانی"بێ تەل"ی سەر بەوەزارەتی داد ڕێگری لێکردووە..

سەبارەت بەم دۆسیەیە سەرۆکی دیوانی ڕاوێژکاری "هیلگ براون"وتی ئەگەر بکرێت لەرێگەی چاودێری و سۆراخی پەیوەندیەکانی مێسنجەرەوە ئەوا دەسەلاتدارێتیە ئەمنیەکان لەتوانایاندایە ئەوەی دنیای ژمارە پێوانەییەکان دەتوانن بیکەن ئەمانیش وەک دیفاکتۆیەک ئەنجامی بدەن.سەرۆکی دیوانی ڕاوێژکاری وتیشی تائێستا ڕێکەوتنێک لەم بارەیەوە لەنێوان وەزارەتی داد و وەزارەتی ناوخۆدا سەبارەت بەگۆڕانکاری لەو یاسایەدا نیە پێشیوایە ئەو پرسە زۆر گرنگەو وەک ئەو وتی ئەرکی سەرشانیشمانە لەناو حکومەتی هاوپەیمانیدا باسی لێوەبکەین.

ئەم لێدوانانەی وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لەمیانی پیشوازیکردنیدا بوو لەبەرپرسانی پۆلیسی فیدرالی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری BND و سەندیکای پۆلیسی ئەڵمانیا لەبەرلینی پایتەخت و لەو دیدارەدا وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند جاران بەزۆری جەختمان لەڕوبەڕووبونەوەی ئیسلامیە توندرەوەکان بوو بەلام ئێستا مەترسی ڕاسترەوە توندڕەوەکان هیچی لەو مەترسیانە کەمتر نیە..! لەو دیدارەکەدا وەزیری ناوخۆ نەخشە ڕێگاو پلانی نوێی وەزارەتی ناوخۆی بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ئەو مەترسیانە ڕاگەیاند.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:
س:کەناڵی دووی ئەڵمانیا ZDF

gedraenge-auf-einem-bahnsteig-frankfurt-100~768x432.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket