riklam

حكومەتی هەرێم: بۆ گەڕانەوەی پاشەكەوت چاوەڕێی بەغداین

کوردستان 06:37 PM - 2019-09-11
.

.

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت قەیرانی دارایی حاڵەتێكی كاتییەو دانەوەی پاشكەوتی مووچەی فەرمانبەرانیش یەكێكە لەو بابەتانەی لەگەڵ بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوە كردوەو داوایان كردوە ئەو پارەیە بۆ مووچەخۆران بگەڕێنرێتەوە.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران، رایگەیاند:دانەوەی پاشكەوتی مووچەی فەرمانبەران یەكێكە لەو بابەتانەی لەگفتوگۆكانماندا لەگەڵ بەغدا باسمانكردوە، چونكە حكومەتی عیراق لەئێمەی بڕیوە، نەك ئێمە لەمووچەخۆرانمان بڕی بێت. 

وتیشی: بەپێی خەمڵاندنەكان بڕی پارەی مووچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران لەنێوان 8 بۆ 9 ملیار دۆلاردایەو داوامان لەبەغدا كردوە ئەو پارەیە بدرێتەوەو بگەڕێنرێتەوە بۆ مووچەخۆران.

تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردەوە كە قەیرانی دارایی حاڵەتێكی كاتییەو مافەكانی فەرمانبەران دەگەڕێنینەوەو بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ كراوە.

PUKmedia تایبەت  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket