riklam

وتەبێژی حكومەت: بودجەی هەرێم مەترسی لەسەرە

کوردستان 05:46 PM - 2019-09-11
.

.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت دەیانەوێت لەگەڵ بەغدا رێككبكەون و كێشەشیان نیە لەڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت، بۆ بودجەش وەفدێك دەنرێنە بەغدا، دەشڵێت: لەلایەن بەغداوە مەترسی لەسەر بودجەی هەرێم هەیەو دەبێت خۆمان بۆ هەموو ئەگەرو سیناریۆیەك ئامادە بكەین. 

ئەمڕۆ 11ب ئەیلولی 2019، دوای كۆتایهاتنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەو تەوەرانە كرد كە لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆیان لەبارەیوە، كراوە، راشیگەیاند: ئامادەكاریمان كردوە لەگەڵ بەغدا كۆببینەوەو  بابەتەكان بەوردی لەگەڵیان باسبكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك پێكهێنراوەو ئەندامەكانیش بریتین لە( ئاوات شێخ جەناب، د.دارا رەشید، خالید شوانی، د.ئامانج رەحیم، ئومێد سەباح) لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراق كۆدەبنەوە بۆ تاووتوێكردنی رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی 2020ی عیراق پێش ئەوەی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت تا تێبینییەكانمان لەسەر پرۆژەكە بخەینەڕوو.

وتیشی: دەمانەوێت تێبینییەكانمان لەناو رەشنوسی بودجەكە پێش ئەوەی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بكرێت جێگیربكەین، تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردوە لەلایەن بەغداوە مەترسی لەسەر بودجەی هەرێم هەیەو دەبێت خۆمان بۆ هەموو ئەگەرو سیناریۆیەك ئامادە بكەین، چونكە لەناو پەرلەمان و دەرەوە دەنگی جیاواز هەیە كە پشكی هەرێم بەشێوەیەكی تر دابڕێژرێتەوەو رەوانە بكرێت.

ئەوەشی وت: لەگەڵ ئەوەین وەك رێژە پشكی هەرێم لەبودجە دیاری بكرێت، چونكە بەپێی دەستور بودجە لەسەر بنەمای رێژەی دانیشتوان دیاری دەكرێت.

راشیگەیاند:هەرێم كێشەی نیە بەڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە بەغدا، بەڵام بەمەرجێك بەغداش داخوازییەكانی هەرێم جێبەجێ بكات، بەتایبەت دەبێت مەسەلە داراییەكان یەكلابكرێنەوە، چونكە بەغدا نزیكەی 80 ملیار دۆلار قەرزداری هەرێمە.

وتی: بەغدا لەكۆی 12.8 ترلیۆن دیناری بودجە، تەنها 5.4 ترلیۆن دینار بۆ هەرێم دەنێریت و 7.3 ترلیۆن دەبڕێت، بۆیە بڕی ئەو پارەیە زۆر زیاترە لەداهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم.

لەبارەی كۆبوونەوەی حكومەتی هەرێم و سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانیەكانیش لەبەغدا، ئاماژەی بەوەدا: سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكان پێشنیاریانكردوە نوێنەریان لەلیژنە تایبەتمەندەكان، بەتایبەت بودجە لەكاتی هاتنی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا بەشداری پێبكرێن.

وتەبێژی حكومەت لەبارەی سەرژمێری گشتییەوە راشیگەیاند:بڕیارە ساڵی داهاتوو سەرژمێری گشتی لەعیراق بەڕێوەبچێت و بابەتێكی گرنگە، بڕیاردراوە لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بكرێت، بەتایبەت ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و بۆ ئەو مەستەش لیژنەیەكی بۆ پێكهێنراوە لەبارەی ئەگەرەكان و ئەنجامەكانی سەرژمێرییەكە لەو ناوچانە.

باسی لەوەشكرد بەپێی بودجەی پێویست ئەمساڵ پێداویستییەكان وەزارەتەكانی پەروەردەو خوێندنی باڵا دابین دەكرێت بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی ساڵی نوێی خوێندن.

لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپییش رایگەیاند: بڕیاردراوە پێش دەستپێكردنی وەرزی سەرما نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشبكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستمان بە 259 ملیۆن لیتر دەبێت و یەكەم ناوچەش كە نەوتی سپی لێ دابەشدەكرێت ناوچە شاخاوییەكان دەبێت.

راشیگەیاند: حكومەتی هەرێم رێكسختنەوەی باج دەكات و پێداچوونەوە بەكۆمەڵێك یاسادا دەكات و گۆڕانكاری بەكۆمەڵێك ماددەدا دەكرێت و  باج رێكدەخرێتەوە، چونكە خۆدزینەوە لەپێدانی باج هەیە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket