riklam

سەرۆک کۆمار: بۆ ئایندەیەکی باشتر پارێزگاری لە مناڵان دەکەین

عیراق 04:40 PM - 2019-09-11
.

.

 بەبۆنەی تێپەرینی سی ساڵ بەسەر پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ، سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە شاندێکی ڕێکخراوی (یونێسف).

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/٩/١١ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان (یونیسف) لە عیراق حەمیدە لاسیکو، بەیاوەری ژمارەیەک منداڵی عیراق کە یونیسف چاودێریان دەکات.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە کە تێپەربوونی سی ساڵ بەسەر پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ وا لە ھەمووان دەخوازێت کە کاری زیاتر بکەین بۆ پارێزگاریکردن لە منداڵان لە ھەموو جیھاندا لە پێناو بەردەوامی و گەشەپێدانیان بۆ بەدێھێنانی ئایندەیەکی باشتر.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم، جەختی لە پارێزگاری و پشتیوانی لە منداڵانی عیراق و دابینکردنی ژیانێکی باشتر و تەندروست بۆیان کردەوە، ھاوکات ئاماژەی بە بەشداری لە بەرەوپێشبردنی پرۆگرامەکانی پەروەردە و فێرکردن کرد، کە دەبێتە ھۆکاری دابینکردنی پاشەڕۆژی خوێندن بۆ منداڵان، لە ڕێگای یەکخستنی ھەوڵە نیشتمانییەکانەوە، ھەروەھا ئەو پرۆگرامانەی کە تایبەتن بە منداڵان و ڕێکخراوی یونیسف پێی ھەڵدەستێت لە پێناو پیشکەشکردنی خزمەتگوزارییە جیاجیاکاندا بە منداڵانی عیراق بۆ بەدەستەبەرکردنی بەرزترین ئاستی چاودێری و پارێزگاری لە مافەکانیان.

لەلای خۆیەوە نوێنەری ڕێکخراوەکە لە عیراق، ھەوڵە تایبەتەکانی عیراقی بەرزنرخاند کە پێ ھەڵدەستێت بۆ پشتیوانی لە توێژی منداڵان، چونکە دەبێتە پاڵنەرێک بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاریکردن و فێرکردن و تەندروستی بۆ ژمارەیەکی زیاتری منداڵان.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆک کۆمار

٧٨٩.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket