riklam

هەرێم بۆ پرسی بودجە وەفدێك رەوانەی بەغدا دەكات

کوردستان 04:12 PM - 2019-09-11
.

.

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو وەفدێكی هەرێم بەمەبەستی گفتوگۆو ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری سەبارەت بەپرسی بودجەو بەشداری هەرێم لەقۆناغی سەرەتایی ئامادەكردنی رەشنوسی بودجەی 2020 سەردانی بەغدا بكات، بڕیاریشە سبەینێ وەفدێكی حكومەت بۆ پێدانی زانیاری لەبارەی ئەنجامی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 11ی ئەیلولی 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەتەوەو چەند بڕیارێكی دەركردوە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەشدا دەرئەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ و ئەندامانی لیژنەی دارایی لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان كە رۆژی 8 ی ئەیلول لە هەولێر بەسترا خراوەتەڕوو:

راگەیەنراوەكە دەشڵێت: بڕیار درا هەفتەی داهاتوو وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات بەمەبەستی گفتوگۆو ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری سەبارەت بەپرسی بودجەو بەشداری هەرێمی كوردستان لە قۆناغی سەرەتایی ئامادەكردنی رەشنوسی بودجەی 2020 لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ، هەروەها بانگهێشتی لیژنەكانی ( دارایی، نەوت وگاز ، یاسایی ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش بۆ هەرێمی كوردستان بكرێت.

ئەوەشی تێدا هاتووە: رۆژی 12ی ئەیلول وەفدێكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی داتاو زانیاریی پێویست لە بارەی گفتوگۆی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا، ئاماژە بەوەشدراوە لەكۆبوونەوەكەدا د.دارا رەشید وەزیری پلاندانان راپۆرتێكی سەبارەت بەپڕۆژەی سەرژمێری لە عیراق پێشكەشكرد وە كە بڕیارە ساڵی 2020 ئەنجام بدرێت، تیشكی خستوەتەسەر لایەنەكانی ئەم پڕۆژەیەو ئامادەكارییەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەوەشی تێدا خراوەتەڕوو: لەمبارەیەوە بڕیاردرا لیژنەیەكی تایبەت پێكبهێرێت بۆ هەڵسەنگاندنی پڕۆژەی سەرژمێرییەكە بەڕەچاوكردنی بەرژەوەندی كوردستانییان بەهەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانەوە .

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی لە بارەی میكانیزمی نوێ بۆ رێكخستنەوەی باج كرد بەشێوەیەك لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت، ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەی پەیڕەوی تایبەت بەتیانووسی بازرگانی ( الدفاتر التجاریە)ی پەسەند كرد كە میكانیزمی نوێ لە خۆدەگرێت بۆ رێكخستنەوەی باج.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket