riklam

لە هەشت ساڵی ڕابردوودا ٥٩٤ كۆچبەر گیانیان لە دەستداوە

کوردستان 03:55 PM - 2019-09-11
.

.

كۆچی بە لێشاوی هاووڵاتیانی كوردستان بۆ وڵاتانی ئەوروپا، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو چەندین ڕووداوی دڵتەزێنی لێ كەوتووەتەوە.
ئامارەكانی هەشت ساڵی ڕابردووی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران و ئاوەرەكان پیشانی دەدەن ٥٩٤ هاووڵاتی هەرێمی كوردستان لە كاتی كۆچكردنیان بۆ دەرەوەی وڵات گیانیان لە دەستداوە و ١٥٠ كەسی تریش بێ سەروشوێنن.

یەكێك لە كەسوكاری بێ سەروشوێنان دەڵێت، ماوەی دوو ساڵە لە چاوەڕوانی هەواڵێكی كوڕەكەی و نەوەكەی دایە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێكیان لە بارەوە نازانین.

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران و ئاوەرەكان ئاماژە بە هەوڵەكانیان دەكات بۆ ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو كۆچبەرانە كە چەند ساڵێكە هیچ سۆراغێكیان نییە.
 
PUKmedia  كوردسات نیوز

لینكی بینینی ڤیدیۆ..

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket