riklam

پەتاتەی سەوز بوو مەترسیدارە

هەمەرەنگ 02:28 PM - 2019-09-11
.

.

لەکاتی هەڵگرتنی پەتاتە بۆ ماوەیەکی زۆر رەنگە رەنگی بگۆڕێت بۆ سەوز، وە ڕەنگە چەند چرۆیەک گەشە بکات لەسەری، لەم کاتەدا سەرەڕای ئەم گۆڕانکاریانە بە کەڵکی خواردن یەت؟ ئەو لایەنە خراپانە چین ئەگەر بەم شێوازە بیخۆیت؟ وە چۆن بەشێوەیەکی دروست پەتاتە هەڵ دەگریت؟

هەندێک جار کاتێک پەتاتە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ماڵەوە دادەنێین ڕەنگەکەی دەگۆڕێت بۆ سەوزێکی کاڵ، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هێشتا بە کەڵکی خواردن یەت.

راستە بوونی ئەو رەنگە سەوزە دەگەڕێتەوە بۆ سۆلانین کە ژەهرێکی سروشتییە و راستەوخۆ لەژێر توێکڵی پەتاتەدا هەیە بە تایبەت ئەو پەتاتەیەی کە چرۆی دەرکردووە، سەبارەت بەمە سەنتەرێکی خۆراکی ئەڵمانی هۆشداری دەدات، وە ئەگەری هەیە ئەو پەتاتەیەی کە بەشێوەیەکی دروست هەڵنەگیراوە ڕێژەیەکی زۆر لە سۆلانینی تیادا بێت، وە ئەگەر ویستت ئەو سەرکێشییە ئەنجام بدەیت کە پەتاتەی کۆن بخۆیت پیویستە سەرەتا توێکڵەکەی پاک بکەیت و پاشان پێویستە ئەو شوێنانەی چرۆی پێوەیە یان سەوز بووە بە پارچەی گەورە لە ژێرییەوە لێ بکرێتەوە.

خواردنی پەتاتە بەبێ ئەوەی توێکڵەکەی لێبکەیتەوە مەترسییەکی زۆری هەیە بەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە سۆلانینی تیادایە، وە کاریگەرییە خراپەکانی بریتیین لە ( ڕشانەوە، سکچوون، ئازاری گەدە)

لە هەمووی مەترسیدار ئەوەیە کە سۆلانین بەرگەی پلەی گەرمی زۆر بەرز دەگرێت و بە کوڵاندن و برژاندن لەناوناچێت، دواتر سەنتەرەکانی خۆراک هۆشداری ئەوە بە هاوڵاتییان دەدەن کە پەتاتە لە شوێنێکا هەڵبگرن کە بەهیچ شێوەیەک ڕووناکی بۆ نەچێت، بۆیە پێویستە پەتاتە لە شوێنێکدا هەڵبگیرێت کە ساردو تاریک بێت، ئەگەر نەتانتوانی ئەمە بکەن باشتر وایە بڕێکی کەم بکڕن و زوو بەکاری بهێنن، وە نابێت بەهیچ شێوەیەک ئەو جۆرە پەتاتەیە بەکاربهێنرێت کە زۆربەی شوێنەکانی سەوز بوون یان چرۆی زۆریان پێوەیە، وە ئەو ئاوەی کە ئەو جۆرە پەتاتەیەی پێ دەکوڵێنرێت هیچ سوودی نامێنێت چوونکە سۆلانین توانای گواستنەوەی بۆ ناو ئاو هەیە.

DW PUKmedia

لە عەرەبییەوە: هێمن سالار

70534492_484132902431133_2022326613072412672_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket