riklam

پێنجوێن.. هەزاران درەخت دەبڕدرێن

کوردستان 01:36 PM - 2019-09-11
.

.

لە سنووری پێنجوێن نزیكەی 4 هەزار داری سروشتی دەبڕرێت و ئاگری تێبەردەدرێت.

عەمید هێمن بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند: دوای گەیشتنی هەواڵێك كە گوایە لە سنوری گوندەكانی بناوە سوتە و سەرنەوان  3 هاووڵاتی ژمارەیەكی زۆر لە داری سروشتیان بڕیوەتەوە و ئاگریان تێبەرداوە، دەستبەجێ مەفرەزەیەك لە بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆر توانیان ئاگرەكە بكوژێنەوە و دەست بگرن بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە داری بڕاوە كە مەزەندە دەكرێت بە 4000 داری سروشتی.

وتیشی: لەئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە رێكخراوە و رادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی رێكاری یاسایی.

PUKmedia پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی

 

 

489.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket