riklam

PUKmedia ناوی ئەندامانی وەفدەكەی هەرێم ئاشكرادەكات

کوردستان 12:26 PM - 2019-09-11
.

.

بڕیارە وەفدێكی حكومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، سەردانی بەغدا بكات.

لەوبارەیەوە شیروان میرزا ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ چوار شەممە 11-9-2019، بە PUKmedia ی راگەیاند: بڕیارە وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغدا بكات كە پێكهاتوون لەوەزیری پلاندانان و وەزیری دارایی و وەزیری پێشمەرگە و وەزیری كشتوكاڵ و چەند وەزیرێكی دیكە.

وتیشی: لەئێستادا وەفدەكەی هەرێم بەڕەسمی ناوەكانیان رەوانەی بەغدا كردووە و چاوەڕێن كاتی سەردانەكەیان بۆ دیەستنیشان بكرێت.

راشیگەیاند: گفتوگۆی وەفدەكەی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عیراق لەبارەی نەوت و بودجە و كێشەی ناوچە دابڕێنراوەكان دەبێت و پێدەچێت سەردانەكە هەفتەی داهاتوو بێت.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket