دوورخستنه‌وه‌ی بۆڵتۆن دوورخستنه‌وه‌ی جه‌نگه
ریپۆرتاژ 10:55 AM - 2019-09-11.
له‌سێ ساڵی ڕابردوودا ئه‌مه سێهه‌مین ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكایه كه له‌لایه‌ن تره‌مپ له كۆشكی سپی دوور ده‌خرێنه‌وه، چیتر دوورخستنه‌وه و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسه باڵاكانی كۆشكی سپی له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ سه‌رسوورهێنه‌ر و سه‌یر و سه‌مه‌ره نییه.
له‌سه‌رده‌می تره‌مپدا هه‌موو شتێك له كۆشكی سپی ئاساییه، به‌ڵام دوورخستنه‌وه‌ی جۆن بۆلتۆن مشت‌و مڕێكی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه. هه‌ندێك پێیانوایه به ڕۆیشتنی بۆڵتۆن سایه‌ی شه‌ڕ و جه‌نگ له‌سه‌ر جیهان لاچوو. هه‌ندێكی تر پێیانوایه كه سه‌رده‌می ته‌نیایی دۆناڵد ده‌ستیپێكرد و هه‌ندێكیش پێیانوایه ئه‌وه چرای سه‌وزێكه كه ئه‌مریكا بۆ ئێرانی هه‌ڵكردووه.
ئه‌لیزابێت ڤارن سیناتۆڕی ناوداری دیموكراته‌كان له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه جۆن بۆڵتۆن له پۆسته‌كه‌ی نووسیویه‌تی: بۆ ئه‌مریكییه‌كان زۆر باشه كه ئیتر جۆن بۆڵتۆن له كۆشكی سپی نییه و بۆ خه‌ڵكی جیهانیش باشتره كه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆڵتۆنی هێنایه سه‌ر كار خۆیشی بڕوات.
میدیاكانی نزیك له‌دیموكراته‌كان سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی بۆڵتۆن له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه پێیانوایه كه هۆكاری سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دیداره نهێنییه‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و بۆڵتۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌فغانستان و بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان بوو پاش ئه‌وه‌ی كه تره‌مپ ئاماده نه‌بووه له‌و دیداره‌دا به‌شداری بكات و دۆسیه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ تاڵیبان بۆ هه‌میشه داخست. ئه‌مه بۆوه هۆی ئه‌وه‌ی كه تره‌مپ و بۆڵتۆن له‌یه‌كتر داببڕێن و تیری كۆتایی له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو هاوڕێیه بدات.
پیته‌ر بیكه‌ر له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز نووسیوتی: دوورخستنه‌وه‌ی بۆڵتۆن له‌كاتێكدا ڕوویدا كه تره‌مپ مه‌یلی خۆی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ندێك وڵاتی وه‌ك كۆریای باكوور و ئێران نیشانداوه، به‌ڵام توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك جۆن بۆڵتۆن پێیانوایه كه ئێران و كۆریای باكوور جێی متمانه نین و دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌مریكان.
هه‌ندێك له میدیاكانی ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه جۆن بۆڵتۆن دژی ئه‌وه‌بووه له‌سه‌روبه‌ندی كاره‌ساتی هێرشه‌كانی 11 سێپته‌مبه‌ر سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان له كه‌مپ د‌یڤید له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆببنه‌وه و ئه‌مه‌ش به ڕاشكاوی به تره‌مپ وتووه.
رند پاڵ سیناتۆڕی كۆمارییه‌كان كه له‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆببۆوه، چه‌ندین جار داوای ئه‌وه‌ی كردبوو كه بۆڵتۆن له كۆشكی سپی ده‌ربكرێت، پاڵ پێی وایه كه بۆڵتۆن وه‌زیری جه‌نگ بوو، ئه‌و سیناتۆره پاش بیستنی هه‌واڵی ده‌ركردنی بۆڵتۆن نه‌یتوانی خۆشحاڵی خۆی بشارێته‌وه و ڕاشكاوانه ڕایگه‌یاندووه كه به ده‌ركردنی بۆڵتۆن سێبه‌ر و سایه‌ی جه‌نگ له‌سه‌ر ئه‌مریكا و جیهان لاچوو. پاڵ ده‌ڵێت: بۆڵتۆن ڕوانگه‌یه‌كی ساویلكانه‌ی هه‌بوو كه ده‌یوت ده‌بێ به گۆڕینی رژێمه‌كان ئه‌و حكومه‌تانه بهێنینه سه‌ر ده‌سه‌ڵات كه له ڕوانگه‌ی ئێمه دیموكراتن.
جۆن هۆدسۆن له ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمز نووسیویه‌تی: بڕیاری تره‌مپ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئێران پاش خسته‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، بۆڵتۆنی بێچاره كرد، و هه‌روه‌ها بۆڵتۆن دژی ئه‌وه‌یه كه تره‌مپ چاوی به حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران بكه‌وێت.
هه‌ندێك له میدیاكانی ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ده‌ركردنی بۆڵتۆن كۆشكی سپی له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كێشه‌یه‌كی جدی له‌نێوان مایك په‌مپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و جۆن بۆڵتۆن له‌ئارادایه و ته‌نانه‌ت ده‌وترێت كه چه‌ندین هه‌فته‌یه كه بۆڵتۆن و په‌مپیۆ یه‌كتر نادوێن و پێكه‌وه قسه ناكه‌ن.
ده‌وترێت بۆڵتۆن له كۆشكی سپی به جیا كار ده‌كات و نووسینگه و شوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و خۆی له ستاڤی كۆشكی سپی به جیا ده‌بینێت.
جۆن بۆڵتۆن هه‌رچه‌ند هه‌موو جارێك ده‌یگوت كه ئه‌و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكایه نه‌ك بڕیارده‌ر، به‌ڵام زۆر هه‌وڵی ده‌دا كه تره‌مپ بۆ سیاسه‌تی توند له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا په‌لكێش بكات، سیاسه‌تێك كه دواجار وای كرد كه تره‌مپ ده‌هری بێت و بۆڵتۆن دوور بخاته‌وه. بۆڵتۆن و تره‌مپ سه‌باره‌ت به دۆخی ئێران و كۆریای باكوور كێشه‌یه‌كی قوڵی له‌گه‌ڵ تره‌مپ و ئیداره‌ی ئه‌مریكی هه‌بووه. تره‌مپ له‌سێ ساڵی ڕابردوودا سێ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكای گۆڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه‌خۆی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بڕیارده‌ر و قسه‌ی خۆی ده‌كات.
هه‌رچه‌ند تا ئێستا تره‌مپ چه‌ندین جار نیشانی داوه كه پێشوازی له بۆچوونی جیاواز و كه‌سانی جیاواز ده‌كات و پێی خۆشه كاریان له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام له كۆتایی دا ئه‌وه خۆیه‌تی كه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ڕێوه ده‌بات به شێوه‌ی كه خۆی پێی خۆشه نه‌ك ئه‌و جۆره‌ی كه كه‌سانی دیكه ده‌یانه‌وێت.
ئاژانسی ئیرنای ئێران سه‌باره‌ت به بڕیاری تره‌مپ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی بۆڵتۆن ڕایگه‌یاندووه ئه‌و بڕیاره گروپی" B" ی هه‌ڵوه‌شاندووه.
گروپی" B" ده‌سته‌واژه‌یه‌كه كه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بۆ ئه‌و گروپه چوارگۆشه‌یه به‌كاری ده‌هێنێت كه دژی ئێرانن( جۆن بۆڵتۆن، بنیامین ناتانیاهۆ، محه‌مه‌د بن سه‌لمان سعودیه و محه‌مه‌د بن زاید ئالی نه‌هیان).
PUKmedia و/ باشيلاجه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
03:19 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
11:33 AM - 2024-03-18 -
محەمەدی حاجی مەحمود راستی تاڵان‌کردنی بانکەکانی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
11:00 PM - 2024-03-16
ئەمانەش ببینە
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
سەرۆک بافڵ ستراتیژ و دەستپێکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکاران رادەگەیەنێت
04:32 PM - 2024-03-17
دادگای فیدڕاڵی داوای پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی رەتکردەوە
12:10 PM - 2024-03-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18 -
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
کوردستان 12:58 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
کوردستان 11:33 AM - 2024-03-18