riklam

بارهەڵگریی زێڕ لەدهۆك نمایش دەكرێت

ئەدەب وهونەر 09:38 AM - 2019-09-11
.

.

فیلمی سینەمایی بارهەڵگریی زێڕ لە دەرهێنانی توورەج ئەسڵانی لە بەشی پێشبڕكێی سینەمای جیهان لە حەوتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك نمایش دەكرێت.

فیلمی سینەمایی بارهەڵگریی زێڕ Gold Runner لە دەرهێنانی سینەماكاری ناوداری كورد توورەج ئەسڵانی و لە نووسینی  توورەج ئەسڵانی و هادی نادی و لە بەرهەمهێنانی مەنسوور سۆهراب پوور لە نوێترین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران و بە ئامادەبوونی توورەج ئەسڵانی و پەیام ئەحمەدی نیا ئەكتەری سەرەكی فیلمەكە لە دوو كاتی جیاوازدا لەوانە: سەعات  7ی ئێوارێی رۆژی چوارشەممە 11ی سێپتەمبەری

2019 و هەروەها لە سەعات 3ی دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەمە 12ی سێپتەمبەری 2019لە بەشی پێشبڕكێی "سینەمای جیهان" World Cinemaلە حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆك" Duhok لە شاری دهۆك لە هەرێمی كوردستان نمایش دەكرێت.

"بارهەڵگریی زێڕ" بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەم رووداوە سینەماییە لەگەڵ فیلم گەلێك لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، سوید، ئاڵبانیا،كرۆواسی، كۆزۆڤۆ، جۆرجیا، هەنگاریا، توركیا، هۆڵەندا، شیلی، ئاڕژانتین،ئۆكڕاینیا، سووریا، لۆبنان و نیپال ڕكابەریی دەكات.

فیلمی سینەمایی "بارهەڵگریی زێڕ" كە لە لایەن كۆمپانیای بڵاوكەرەوەی نێودەوڵەتی "ئاڕت هوود" لە ئاستی دنیادا بڵاودەبێتەوە، لە یەكەمین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی "رەوتە نوێیەكان" New Currents لە بیست و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بووسان" Busan لە شاری بووسان  لە وڵاتی كۆریای باشوور نمایشكرا.

"توورەج ئەسڵانی" كە وەكوو بەڕێوەبەریی وێنەگرتن ساڵانێكی زۆرە ئەزموونی زێڕینی لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەكان هەیە و كۆمەڵێك خەڵاتی گرینگی جیهانی بەدەستهێناوە، بە فیلمی سینەمایی "بارهەڵگریی زێڕ" بەشێوەی جیدی هاتۆتە ناو بواریی دەرهێنانەوە.

حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆك" لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەكان، كورتە فیلم و فیلمە دیكۆمێنتارییەكان لە چەندین بەشی پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی لەوانە: بەشی پێشبڕكێی "سینەمای جیهان"، بەشی پێشبڕكێی "سینەمای كوردی"، بەشی "ڕوانینێك بە سینەمای جیهان"، بەشی "پانۆڕامای سینەمای كوردی"، بەشی "نمایشی تایبەت" و لە رۆژانی 9 تا 16ی سێپتەمبەری 2019 لە هۆڵی "كۆنگرە"ی زانكۆی دهۆك و

هەروەها هۆڵە سینەماییەكانی "دهۆك مۆڵ" لە شاری دهۆك لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

PUKmedia مەنسور جەهانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket