riklam

تەقتەق.. باندێكی دزی دەستگیر دەكرێن

کوردستان 09:24 AM - 2019-09-11
.

.

بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕ سكیل، ئاسایشی تەق تەق باندێكی پێنج كەسیان دەستگیر كرد.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لەئاسایش تایبەت بەPUKmedia ڕاگەیاند : بەهەماهەنگی یاریدەدەریەتی ئاسایشی تەق تەق و بنكەی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی تەق تەق باندێكی پێنج كەسیان دەسگیركردووە كەبەمەبەستی دزینی ماتۆڕسكیل هاتبوونە سنورەكە .

ووتیشی : چوار لەو تاوانبارانە خەڵكی قەزای دوكان و تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 23 ساڵیدایە و بەهاوكاری ئەندامێكی باندەكە كە دانیشتوی تەق تەقە لەماوەی رابردوو چەندین ماتۆڕسكیلیان لەسنورەكە دزیوە، تاوانبارەكان لەلێكۆڵینەوە سەرەتایەكاندا دانیان بەتاوانەكانیان داناوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

ئەمەش لەكاتێكدایە باندێكی دیكەی حەوت كەسی لەماوەی رابردوودا لەسنوری ناحیەكەدا دەسگیركراون كە دەستیان هەبوو لە دزینی چەندین ماتۆڕسكیل .

PUKmedia ئامانج جومعە-تەق تەق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket