riklam

سەرۆكی پەرلەمان: هەوڵەكان بۆ نوسینەوەی دەستوور و چاكسازی بەردەوامن

ی.ن.ک‌‌ 06:27 PM - 2019-09-10
.

.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ كونسوڵی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان جەخت لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرالیی عیراق لە چوارچێوەی دەستووردا دەكەنەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 10/9/2019، د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە نوسینگەی تایبەتیی خۆی لە تەلاری پەرلەمان پێشوازیی كرد لە ئۆلیڤێ دیكۆتێنێز كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارێكدا د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێزیان بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك كونسوڵی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان، باسی لە دواین پێشهات و رەوشی سیاسیی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان و عیراق كرد و ئاماژەی بەهەوڵەكانی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرد بۆ دروستكردنی كۆدەنگی لەسەر كۆمەڵێك بابەتی چارەنووسساز لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەنوسینەوەی دەستووری هەرێم و پرۆسەی چاكسازی و چەسپاندنی ئارامی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان و هەماهەنگیی زیاتر و برەودان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداو چارەسەركردنی بنەڕەتیی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی فیدڕالیی عیراق لە چوارچێوەی دەستووردا.

پەیوەندیی مێژوویی نێوان گەلی كورد و گەل و حكومەتی فەڕەنسا تەوەرێكی دیكەی دیداری نێوان سەرۆكی پەرلەمان و كونسوڵی گشتیی فەرەنسا بوو، لەوبارەیەوە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سوپاسی حكومەت و گەلی فەرەنساو هاوپەیمانانی كرد كە لە شەڕی دژ بەداعش هاوكارو پشتیوانی كورد و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوون و هیوای خواست كە پەرلەمان و حكومەتی فەرەنسا دەرفەتی زیاتر بڕەخسێنن بۆ هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسا لە سێكتەرە جیاوازەكاندا و كونسوڵی فەرەنساش رۆڵی كاریگەری خۆی لەو چوارچێوەیەدا ببینێ.

لە بەرامبەردا كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆی و وڵاتەكەی دەربڕی بۆ هەماهەنگی و هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا.


PUKmedia  تایبەت

 

 

66 (2).png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket