riklam

ئەڵمانیا.. ژنێکی داعش دادگایی دەکات

جیهان 06:08 PM - 2019-09-10
.

.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی ئاشکرایکرد نوسینگەی داواکاری گشتی هامبۆرگ  فەرمانی گرتنی "ئومەیمە "ی ئەڵمانی  بەڕەگەز تونسی بەتۆمەتی چونی بۆ سوریاو پەروەردەکردنی منداڵەکانی بەبیرو ئایدۆلۆژیای داعش دەرکرد.داواکاری گشتی ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەتاوانەکانی ئەو ژنە داعشە.

بەپێی زانیاریەکانی داواکاری گشتی "ئومەیمەو سێ منداڵی بچوکی "لە 2015 وە لەرێگەی تورکیاوە چونەتە سوریا بۆ ناو ڕیزەکانی داعش و دواتر لە ڕەققە  لەگەڵ "ندار .ه "ی مێردی   بۆ ماوەیەکی کەم ژیاوە،مێردەکەی  ئەگەرچی لە 2014 لەناو داعشدا بووە بەڵام  بەهۆی بۆردومانەوە لەبەهاری  2015 دا کوژراوەو وە ئەم ژنەش  لەگەڵ مندالەکانیدا تەنیا ماوەتەوەو وەک مامۆستای پەروردەی مندالان کاری کردوەو منداڵانی بەبیرو بۆچون و ئایدۆلۆژیای داعشی پەروەردەکردوەو لەدەوڵەتی تیرۆرستی ئیسلامیشەوە موچەی مانگانەیان هەبووە لەگەڵ ئەوەشدا چەکدار بووە.

بەپێی هەواڵەکە "لەدوای کوژرانی مێردەکەی لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیەوە موچەیان بۆ بڕاوەتەوە.

دوای کوشتنی مێردەکەشی بەچەند مانگێک ئومەیمەی تونسی- ئەڵمانی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەندامێکی دیاری ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستیەدا "دینیس کسبرت"ی گۆرانی بێژی بەناوبانگی ڕاب ی ئەڵمانی کردووە کەلە 2014 وە چۆتە ناو ڕیزەکانی داعش و دواتر لەلایەن وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە ناوی خراوەتە لیستی تیرۆرستانی داواکراوەوە بەلام هەرزوو بەهۆی ناکۆکی نێوانیان هەر ئەوکاتە لەهەوڵدابوو  لەرێگەی ئینتەرنێتەوەو دووکەسی تر بۆ داعش ڕاکێشێ و هەوڵیش بدات لە ئەیلولی 2016 دا بگاتەوە ئەڵمانیاو منداڵی چوارەمی کەپێی دووگیان بوو لەئەڵمانیا لەدایک ببێ بەپێی زانیاریەکانی ڕادیۆی  باکوری ئەڵمانیا    WDR بەماوەیەکی کەم لەڕێگەی باڵوێزخانەی ئەڵمانیەوە لەئەنقەرە قسەی لەگەڵ نوسینگەی فیدرالی پۆلیسی تاوانەکان کردووەو وەک داعشێک لەگەڵ پۆلیس دانیشتووە.

لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی دەریخستووە تۆمەتبار لەدوای گەڕانەوەی ئیسلامی پۆلینکردوەو خۆشی وەک کەسێک ناساندووە کە کارەکەی پەیوەندی بووە لەگەڵ  جیهادیە ئەڵمانەکاندا لە سوریاو عێراق و بەوە ناسراوە کە کاری نێوەندگیری هەواڵ بووە لەناو داعشدا.


PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا
س:ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی،کەناڵی فەرمی ARD

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket