riklam

عه‌بدولحه‌مید ده‌روێش: رۆڵی یه‌كێتی بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی سیاسی‌ و دیموكراسی گرنگ ‌و چاره‌نووسسازه‌

ریپۆرتاژ‌ 05:25 PM - 2019-09-10
.

.

مامۆستا عه‌بدولحه‌مید ده‌روێش سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازیی كورد له‌ سوریا رایگه‌یاند: به‌هێزبوونی یه‌كێتی، به‌هێزبوونی كوردستان و پڕۆسه‌ی دیموكراسییه‌، وتیشی: رۆڵی یه‌كێتی بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی سیاسی‌ و دیموكراسی، گرنگ ‌و چاره‌نووسسازه‌.

زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌
له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ سلێمانی، مامۆستا عه‌بدولحه‌مید ده‌روێش سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازیی كورد له‌ سوریا به‌ ئاماده‌بوونی عه‌لی شه‌مدین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و نوێنه‌ری پارته‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، د.فوئاد مه‌عسوم، حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، خاتوو نه‌رمین عوسمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی ی.ن.ك، د.له‌تیف ره‌شید، خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د، یوسف زۆزانی، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی، مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ی.ن.ك و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و تێكۆشه‌ری دیكه‌دا كرد، هه‌روه‌ها سه‌ردانی ئارامگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، ئارامگه‌ی سه‌ركرده‌ی نه‌مر عادل موراد، ئارامگه‌ی سه‌ركرده‌ی نه‌مر عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی كرد. له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ راگه‌یاندنكارانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ناویاندا وه‌فدێكی كوردستانی نوێ-دا كۆبۆوه‌.

درێژه‌دان به‌ رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال
مامۆستا عه‌بدولحه‌مید ده‌روێش سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال-ی كرد و دوای دانانی تاجه‌گوڵی رێز‌و وه‌فا، له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رده‌وام پشتیوانی حزبه‌كه‌یان بووه‌‌و رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌دامه‌زراندنیدا. داواشی له‌لێپرسراوان‌و كادرانی یه‌كێتی كرد، له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بڕۆن بۆ پته‌وكردن‌و به‌هێزكردنی یه‌كێتی.

پاراستنی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی
له‌میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیشیدا مامۆستا عه‌بدولحه‌مید ده‌روێش ستایشی هه‌ڵوێستی له‌مێژینه‌‌ و نه‌گۆڕی یه‌كێتی كرد له‌ پشتیوانیكردنی خه‌باتی گه‌لی كوردستان له‌ رۆژئاوای كوردستان و راشیگه‌یاند: یه‌كێتی بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی سیاسی‌ و دیموكراسی، گرنگ ‌و چاره‌نووسسازه‌، وتیشی: یه‌كێتی، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نه‌ك باشووری كوردستان، به‌ڵكو رۆژئاواو به‌شه‌كانی تریش هه‌یه‌. راشیگه‌یاند: یه‌كێتی به‌ قۆناغ و دۆخی زۆر گرنگ و هه‌ستیاردا تێپه‌ڕیووه‌ و بۆته‌ ئه‌و حزبه‌ی رۆڵی گرنگی له‌ كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌شدا هه‌یه‌ و هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كانی پارچه‌كانیتری كوردستان چاویان له‌سه‌رێتی، به‌هێزی یه‌كێتی، به‌هێزی باشووری كوردستان و گه‌لی كورد و پڕۆسه‌ی دیموكراسییه‌، پێویسته‌ یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی بپارێزن و به‌هێز ببنه‌وه‌، ببنه‌وه‌ به‌ یه‌كێتییه‌كه‌ی جاران، «به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، زامنی به‌دیهێنانی ئه‌و یه‌كێتییه‌ ده‌بێت».

PUKmedia له‌ كوردستانی نوێوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket