11ی سێپته‌مبه‌ر.. سه‌ره‌خۆره‌ی تیرۆر و دیكتاتۆران
جیهان 04:59 PM - 2019-09-10.
11 ی سێپته‌مبه‌ر ئه‌و رووداوه جیهانییه گه‌وره‌یه‌ی كه گۆڕانكاری گه‌وره‌ی سیاسی و سه‌ربازی له جیهان به گشتی و له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت، به‌دوای خۆیدا هێناو به‌ره‌یه‌كی جیهانی دژی تیرۆر دروستكرد، كه تائێستا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و شه‌ڕی به‌رده‌وامدایه دژی تیرۆر.
رۆژی روداوه‌كه‌ی 11 سێبته‌مبه‌ر
دوو ھێرشی تیرۆرستی دوا به دوای یه‌ك كه له رۆژی سێ‌شه‌ممه رێكه‌وتی 11ی ئه‌یلوولی 2001 له‌لایه‌ن رێكخراوی ئه‌لقاعیده له‌خاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا روویاندا، ئاڕاسته‌ی چوار فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی بازرگانی گۆڕان و ئاڕاسته‌كران به ئامانجی دیاریكراو كه سیانیان سه‌ركه‌وتبوو له‌پێكانی ئامانجه‌كانیاندا، و ئامانجه‌كانیش تاوه‌ری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی بوو له‌منھاتن و باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن).
له كاتێكدا وێنه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه نه‌گیرابوو كه ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌كرد خستویه‌تیه خواره‌وه‌و وێنه‌ی بازنه‌یه‌كی ھه‌ڵكه‌نراوی رۆكێتێكی نه‌زانراو نیشاندراو تێكشكێنه‌ره‌كه‌ی نه‌دۆزرایه‌وه، به‌ڵام ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: كه ئه‌و فڕۆكه‌یه له‌رێگه‌یدا بووه بۆ پێكانی كۆشكی سپی له واشنتۆن.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییه‌دا 2973 كه‌س كوژران و 24 كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون، له‌گه‌ڵ ھه‌زاران بریندار و تووشبوو له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی دوكه‌ڵی ئاگرو ھه‌ڵمه ژاراوییه‌كاندا.
چه‌ند سه‌عاتێك دوای ھێرشه‌كه، وڵاته یه‌كگرتووه‌كان په‌نجه‌ی تۆمه‌تی خسته سه‌ر رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌و سه‌ركرده‌كه‌ی ئوسامه بن لادن.
بۆ قاعیده تاوانباركرا به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه‌ی 11ی سێبته‌مبه‌ر؟
ھێزه ئه‌مریكییه‌كان رایانگه‌یاند: كه‌شریتێكی ڤیدیۆییان كه ده‌ستكه‌وتوو له ماڵێكی وێرانكراوودا له جه‌لال ئاباد له تشرینی دووه‌می 2001 دا ئوسامه بن لادن قسه بۆ خالید كوڕی عه‌وده ده‌كات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ھێرشێكی له‌و شێوه‌یه بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی بازرگانی ده‌كات له ئه‌مریكا.
هێرش كرایه سه‌ر عیراق
پاشان له‌جه‌گی دژی تیرۆردا پلانه‌كه له‌تاڵیبانه‌وه گۆڕدرا بۆ عیراق و ئه‌وه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه رژێمی به‌عسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی عیراق هاوكاریی تیرۆری كردوه‌و ئه‌وه بوو له‌ساڵی 2003ـدا، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی هێرشیان كرده سه‌ر عیراق و كۆتاییان به ده‌سته‌ڵاتی (سه‌ددام حوسێن) هێنا.
قاعیده ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی
ئوسامه بن لادن له‌ساڵی 2004 و له‌پێش ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا له 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2004دا ده‌ركه‌وت له‌تۆمارێكی وێنه‌ییدا و به‌رپرسیاری رێكخراوی قاعیده‌ی له‌ھێرشه‌كان راگه‌یاند.
لێكدانه‌وه‌ی روداوه‌كه له‌جیهان
- ئه‌مریكا و ھاوپه‌یمانه‌كانی به‌كارێكی تیرۆرستییان دانا.
- سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان به تیرۆرستییان دانا و یاسر عه‌ره‌فات بڕێك له‌خوێنی خۆی به‌خشی به‌برینداره‌كان.
- زۆربه‌ی موسڵمانان به‌پێی دوایین راپرسییه‌كان به كارێكی تیرۆرستیان دانا.
-ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌موسڵمانان به تێكۆشانیان دانا، و به به‌شێك له‌شه‌ڕی چاكه به‌سه‌ر خراپه‌دا دایاننا، بێگومان له‌و رووداوه‌دا بیروبۆچوونی زۆر جیاواز هه‌یه و هه‌ندێك به‌پیلانی ناو ده‌به‌ن و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن كاری تیرۆرستیی بووه.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری بۆ كه‌وتنی سێ بورجه‌كه له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه ره‌سمییه‌كان.. به‌زمانی ئینگلیزی
http://www.wtc7.net/articles/FEMA/WTC_ch5.htm
راپۆرتێك به‌زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ژێر زه‌وی باڵه‌خانه‌كان
http://www.serendipity.li/wot/bollyn2.htm
سه‌ره‌تایه‌ك له‌سه‌ر ژیانی بن لادن...
بن لادن ناوی: ئوسامه بن محه‌مه‌د بن عه‌وه‌ز بن لاده‌نه، له 10ی ئازاری ساڵی 1957له‌شاری ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودیه له‌دایكبووه و 52 خوشك و برای ھه‌یه، بن لادن له‌ساڵی 1979 كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خێرخوازی دامه‌زراند و دواتر سه‌ربازگه‌یه‌كی بۆ مه‌شقپێكردنی چه‌كداران بۆ شه‌ڕی سۆڤیه‌ت له ئه‌فغانستان به‌ھاوكاری سعودیه و ئه‌مریكا دامه‌زراندو دواتر به‌خۆی بۆ شه‌ڕ چووه ئه‌فغانستان و پاشان له‌ساڵی 1988 رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ی له‌ئه‌فغانستان دامه‌زراند.
(ئوسامه) وه‌كوو موسڵمانێكی وه‌هابی ناسرابوو. (بن لادن) پاش به‌جێهێشتنی كۆلێژ له‌ساڵی 1979ـدا، پێوه‌ندی به (عه‌بدوڵڵا عه‌زام)ـه‌وه كرد بۆ شه‌ڕكردن دژ به سوپای یه‌كیه‌تیی سۆڤیێت له‌ئه‌فغانستان، لێره‌دا ده‌پرسین بۆچی .. ئه‌مریكا هاوكاری هێزیكی ئیسلامی كرد؟ له وه‌ڵامدا رون و ئاشكرایه كه له‌ساڵی 1979 تاوه‌كوو 1989، ده‌ستگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا، یارمه‌تیی سه‌ربازی و دارایی پێشكه‌ش به گرووپی (جیهاد موجاهیدن)ـی (ئوسامه) كرد.
تا دوو هێزی زور پێچه‌وانه‌ی دروست بن دژی سۆفیه‌ت شوڕشێك دروستبێت به‌هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕیكه‌وه دژایه‌تی سۆفیه‌ت بكه‌ن.
(ئوسامه) پێش ساڵی 1984، له‌گه‌ڵ (عه‌بدوڵڵا عه‌زام)، (مه‌كته‌بی خه‌ده‌مات)ـی دامه‌زراند كه یارمه‌تیی سه‌ربازی و دارایی له‌جیهانی عه‌ره‌بییه‌وه ده‌گه‌یانده ئه‌فغانستان بۆ جه‌نگان دژ به سوپای یه‌كیه‌تیی سۆڤیێت، كه هاوكاریه‌كان ئه‌مریكا پێشكه‌شی ده‌كرد، دوای ئه‌و ماوه‌یه له‌چه‌ند وڵاتێك كاری توند‌و تیژی ئه‌نجامدا له (سودان و جه‌زائیر و مالیزیا) تا هێرشه‌كه‌ی 11 سێبته‌مبه‌ر.
هێرشه‌كه بریتی بوو له رفاندنی چوار فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر و پێكدادانیان به هه‌ردوو بینای تاوه‌ری بازرگانیی جیهانی له (نیویۆرك و پێنتاگۆن) له(ڤێرجینیا) و وه‌كوو ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌یش، 2973 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو تاوه‌ری بازرگانییش رووخا.
(ئوسامه) بۆ چه‌ندینجار ره‌تیكرده‌وه رێكخراوه‌كه‌ی هێرشه‌كانی 11ـی سێپتێمبه‌ری ئه‌نجامدابێت، به‌ڵام له‌ساڵی 2004ـدا له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ش، حكومه‌تی ئه‌مریكا شه‌ڕی دژه‌تیرۆری راگه‌یاند و هێرشی كرده سه‌ر ئه‌فغانستان بۆ كۆتاییهێنان به ده‌سته‌ڵاتی (تاڵیبان) و ده‌ستگیركردنی به‌رپرسانی (ئه‌لقاعیده).
چاره‌نوسی بن لادن ..
له 2 ئایار / مایۆ 2011 هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كیاندا دا به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و توانیان ئوسامه بن لادن بكوژن و ته‌رمه‌كه‌ی بخه‌نه ژێر ده‌ریاوه.
PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18