riklam

لەمەراسیمی عاشورادا چەندین زیارەتكار گیانیان لەدەستدا

عیراق 04:43 PM - 2019-09-10
.

.

لەكەربەلا رێڕەوێك بەسەر ژمارەیەكی زۆر لەزیارەتكارانی عاشوردا داڕماو بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر بوون بەژێر داروپەردوی رێڕەوەكەوەو تەندروستی عیراقیش دەڵێت زیاتر زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستداوەو بریندار بوون.

پەیامنێرمان لەكەربەلا پێیڕاگەیاندین، ئەمڕۆ 10ی ئەیلولی 2019، لەكاتی مەراسیمی عاشوردا بەهۆی قەرەباڵغی و دروستبونی پاڵەپەستۆ لە دەروازەی (باب ئەلرەجا) بەدەیان كەس لەزیارەتكاران ژێرپێ كەوتون و توشی چەندین حاڵەتی تەنگەنەفەسی و بریندار بوون.

هەروەها بۆ بەهاناوەچون و گواستنەوەی بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە دەیان ئەمبوڵانس گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە.

سەرچاوەیەكی تایبەتیش بە PUKmediaی راگەیاند: رێڕەوێكی تایبەت بەڕۆشتی زیارەتكاران لە باب قبلە داڕماوە، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر بخاتەڕوو.

لای خۆشیەوە لیوا موحسن كازم علیوی لە لێدوانێكدا رایگەیاند: لە باب الرجا هیچ ژێرزەمینێك دانەڕماوە، بەڵكو ئەوەی هەبووە بەهۆی قەرەباڵغییەوە بووەو زیارەتكاران توشی حاڵەتی تەنگەنەفەسی بوون و بەمەبەستی چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

هاوكات سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی داڕمانی ڕێڕەوەكەوە گیانیان لەدەستداوەو بریندار بوون، رایگەیاند: 31 كەس گیانیان لەدەستداوەو 75ی تریش بریندار بوون، بەڵام ئامارەكە هێشتا كۆتایی نیە.

PUKmedia تایبەت  

 

423424.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket