riklam

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: چاودێری په‌رله‌مان ئه‌ركه‌كه‌مان ئاسانتر ده‌كات

کوردستان 04:43 PM - 2019-09-10
.

.

ئه‌مڕۆ 10-9-2019، لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ  و ئاسایش  و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان،  سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كرد، له‌و سه‌ردانه‌یاندا  یاداشتێكی ئاماده‌كراوی چه‌ند خاڵیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی و باشتركردنی دۆخی پێشمه‌رگه‌و چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی  رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان، له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت تاوتوێكرد.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا، كه‌ ته‌واوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆی په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، ئه‌رك و رۆڵی په‌رله‌مانی له‌هه‌مبه‌ر پڕۆسه‌ی چاودێری كاری حكومه‌ت و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و كه‌مووكوڕییه‌كان به‌گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌سفكرد، هاوكات كورته‌یه‌كی له‌ئه‌رك و كاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و بڕیارو راسپارده‌ پێشنیازكراوه‌كانی چوار ساڵی داهاتوو خسته‌ڕوو.

ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رنج و پێشنیاره‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ته‌واوی پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ چاككردنی ژیانی پێشمه‌رگه‌و  به‌دامه‌زراوه‌یی كردنی هێزه‌كان و رێكخستنه‌وه‌یان له‌ژێری چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ روونكرده‌وه‌.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاردرا ئاماده‌یی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردولا بۆ پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان زیاتربێت، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رده‌وام بوونی نه‌خشه‌ رێگای دروست، جه‌خت له‌سه‌ر پشتگیری و پشتیوانی ئه‌رك و هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كرایه‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket