riklam

سیستمی زانكۆلاین كاراكراو ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان 03:57 PM - 2019-09-10
.

.

سیستمی زانكۆلاین بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كه‌وێته‌كار.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خوێندن و پلان له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایگه‌یاند: له‌ زانكۆ حكومی و ئه‌هلییه‌كاندا 70 هه‌زار و 589 كورسیی خوێندن هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ 10-9-2019، خه‌تاب شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خوێندن و پلان له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: سیستمی زانكۆلاین بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی پۆلی 12 ی ئاماده‌یی كاراكراوه‌و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ له‌ كاردا ده‌بێت.

وتیشی: له‌زانكۆ حكومی و ئه‌هلییه‌كاندا 70 هه‌زارو 589 كورسی خوێندن هه‌یه‌، كه‌ له‌ زانكۆ ئه‌هلییه‌كان 23 هه‌زارو 714 كورسی و له‌ زانكۆ حكومییه‌كانیش 46 هه‌زارو 875 كورسی خوێندن هه‌یه‌، كه‌ دابه‌شده‌بن به‌سه‌ر خوێندنی به‌یانیان و ئێواران و خوێندنی پاڕالێلدا.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌مڕۆوه‌ سیستمی زانكۆلاین ده‌كه‌وێته‌ كارو تا 10 رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت، بۆیه‌ خوێندكاران به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه‌ وه‌رگرتن له‌ زانكۆو په‌یمانگاكان پێشكه‌ش بكه‌ن ده‌توانن له‌و ماوه‌ دیاریكراوه‌دا خۆیان تۆماربكه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket