riklam

ژێرزەمینێك بەسەر زیارەتكارانی عاشورادا داڕما

03:44 PM - 2019-09-10
.

.

لەكەربەلا ژێرزەمێنێك بەسەر ژمارەیەكی زۆر لەزیارەتكارانی عاشوردا داڕماو بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر بوون بەژێر داروپەردوی ژێر زەمینەكەوە.

پەیامنێرمان لەكەربەلا پێیڕاگەیاندین، ئەمڕۆ 10ی ئەیلولی 2019، لەكاتی مەراسیمی عاشوردا ژێرزەمینی (باب ئەلرەجا) بەسەر ژمارەیەك لەزیارەتكاراندا داڕماوەو بەدەیان كەس كەوتونە ژێر داروپەردوی ژێرزەمینەكەو تائێستاش بەوردی ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە یان بریندار بوون نازانرێت.

 هەروەها بۆ بەهاناوەچون و گواستنەوەی بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە دەیان ئەمبوڵانس گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە.

PUKmedia تایبەت  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket