riklam

پیرۆزباییەكان بۆ تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان

ی.ن.ک‌‌ 03:39 PM - 2019-09-10
.

.

پیرۆزباییەكان بۆ 28 هەمین ساڵیادی كەناڵی تەلەفیزیۆنی گەلی كوردستان، یەكەمین كەناڵی بینراوی كوردی لەدوای راپەڕین (كەناڵی دایك).

‎ كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ GKtv: ببنه‌ پردی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌ جیاوازه‌كان
به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان (كه‌ناڵی دایك)،
‎كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

كۆسره‌ت ره‌سوڵ پیرۆزبایی له‌ كه‌ناڵی دایك ده‌كات
‎به‌ڕێزان: به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان
‎له‌ بیست و هه‌شته‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان، (كه‌ناڵی دایك) گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و میدیاكارانی كه‌ناڵه‌كه‌تان ده‌كه‌م و هیواخوازم له‌ پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدابن.
‎بیست و هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌وكاته‌ی تازه‌ هه‌وای ئازادی به‌ كوردستاندا بڵاوببۆوه‌و به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕینی كوردان گه‌یشتبووه‌ ئه‌نجام، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌و له‌پێناو گه‌یاندنی ده‌نگ و ڕه‌نگی كوردان، له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كه‌م وێنه‌دا یه‌كه‌م كه‌ناڵی بینراوی كوردی دامه‌زراندو كردیه‌ سه‌كۆو مینبه‌ری هه‌موو كوردێك و له‌وێوه‌ ده‌رفه‌تی ڕه‌خساند بۆ میدیاكارانی كورد تا به‌تواناكانی خۆیان خزمه‌تی كوردستان بكه‌ن.
‎ئه‌مڕۆ كه‌ بیست و هه‌شته‌مین ساڵیادی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی دایك ده‌كه‌ینه‌وه‌، كوردستان به‌ دۆخێكی هه‌ستیار تێپه‌ڕده‌بێ و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌توانن له‌م دۆخه‌دا ڕۆڵی كاریگه‌رو به‌رچاویان هه‌بێ، به‌ جۆرێك ببنه‌ پردی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌ جیاوازه‌كان و وه‌ك كه‌ناڵێكی میدیایی پیشه‌ییانه‌ كار بكه‌ن.
‎هاوكاتی هه‌ڵكردنی مۆمێكی تری ته‌مه‌نی كه‌ناڵه‌كه‌تان، پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمتان بۆ دووباره‌ ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌خوازم ساڵی تازه‌ی كاركردنتان وێستگه‌یه‌كی تری گرنگی كاركردنتان بێ بۆ گه‌یاندنی په‌یام و به‌رنامه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.

‎كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

پیرۆزبایی راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی بۆ كەناڵی گەلی كوردستان 

پیرۆزبایی لەیادی بیست و هەشتەمین ساڵەی دەست پێکردنی پەخشی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان، وەک یەکەم کەناڵی بینراوی دوای ڕاپەرین

پیرۆزبایی لە بەرێوەبەرو میدیاکارو کارمەندانی کەناڵەکە و تەواوی بینەرانی دەکەین. 

ستایشی هەموو ئەو تێکۆشەرانە دەکەین، کە لەدامەزراندنی کەناڵەکە و وێستگە جیاجیاکانیدا کاریان کردووە. 

دامەزراندنی گەلی کوردستان ڕچەشکێنێکی تری یەکێتی بوو، ئەم بۆنەیە نەک بۆ یەکێتی بەڵکو بۆ مێژووی میدیای کوردیش بۆنەیەکی گرنگە. 

بەهیواین هەمیشە وەک کەناڵی خەڵک بمێنێتەوەو گەشە بکات.

ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک

 

بەڕێزان بەڕێوەبەرو كادیرو كارمەندانی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان

بە بۆنەی بیست و هەشتەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان، لە كانگای دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی تان ئاڕاستە دەكەم و دەستی ماندوبوونتان دەگوشم و هیوای گەشەكردنی زیاتر بۆ ئەم كەناڵە ئازیزە دەخوازم.

دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان، لەكوردستانی تازە ئازاد بودا، وەرچەرخان و هەنگاوێكی گەورەی بواری راگەیاندن و رچەشكێنێكی دیكەی یەكێتی بوو، بەشانازییەوە بەدرێژایی ساڵانی كاركردنی دەستكەوت و داهێنانی زۆری لەبواری راگەیاندندا  بەدی هێناوە، بەهۆی رۆڵ و كاریگەری هەر زوو بووە سەرچاوە و ئیلهامی جەماوەری تینوی ئازادیی و دیموكراسیی لە كوردستاندا، تا ئەمڕۆ درێژەیداوە بەو پەیام و رێبازە پیرۆزەی كە لەپێناویدا دامەزرا لە قوڵكردنەوەی گیانی لێبوردەیی و دیالۆگ و چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسیی و مافەكانی مرۆڤ و خستنەڕووی راستییەكان و رەخنەی بوێرانە، بۆ داهاتووش چاوەڕێی ئەوەی لێدەكرێت هەمان رۆڵی نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆی لەپاڵ میدیاكانی تری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ببینێت.

ئومێددەكەم ئەم كەناڵە لە پێشكەوتن و درەوشانەوە بەردەوام بێت.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

 

پیرۆزبایی عومەر فەتاح بۆ كەناڵی گەلی كوردستان

بەبۆنەی یادی28ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان پیرۆزبایی لە بەرێوەبەرو ستافی کەناڵەکە و هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم، کە پێشمەرگەئاسا لە ڕۆژگارێکی سەختدا، بەکەرەستەو پێداویستی سادەوە یەکەمین تەلەفزیۆنی کوردیان لەدوای راپەرین دامەزراند.

نکۆڵی لە ڕۆڵی گرنگی ئەم کەناڵە ناکرێ لەخزمەتکردنی بینەران و پەرپێدان بە میدیای کوردی.

هەربژین سەرکەوتووبن.

عومەر فەتاح
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک

 

پیرۆزبایی سەعدی پیر بۆ دامەزراندی كەناڵی گەلی كوردستان

بە‌بۆنە‌ی بیست و ھە‌شتە‌مین ساڵیادی دامە‌زراندنی كە‌ناڵی تە‌لە‌فزیۆنی گە‌لی كوردستان، گە‌رمترین پیرۆزبایی ئاراستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر و سە‌رجە‌م راگە‌یاندنكاران و كارمە‌ندانی كە‌ناڵە‌ ئازیزە‌كە‌تان دە‌كە‌م.

٢٨ ساڵ لە‌مە‌وبە‌ر گە‌لی كوردستان وە‌ك یە‌كە‌مین كە‌ناڵی كوردی دوای راپە‌ڕین لە‌نێو جۆش و خرۆشی خە‌ڵكی ڕاپە‌ڕیوی كوردستان بە‌و ئامێرە‌ سادە‌ و ساكارانە‌ی كە‌ لە‌بە‌ردە‌ستدابوون،‌ شاشە‌ رە‌نگینە‌كە‌ی بووە‌ میوانێكی خۆشە‌ویست و بڵندگۆ و دە‌نگ و رە‌نگی كورد، بە‌مە‌ش وێڕای دڵی ھە‌موو تاكێكی خۆشكرد ھاوكات مێژوویە‌كی گە‌ورە‌ی تۆماركرد و شە‌رە‌فی (تە‌لە‌فزیۆنی دایك)ی پێبڕا.

تە‌لە‌فزیۆنی گە‌لی كوردستان خاوە‌ن مێژوویە‌كی پڕ لە‌ سە‌روە‌رییە‌‌ چونكە‌ لە‌ ماوەی رابڕدوودا و لە‌ قۆناغە‌ جیاوازە‌كاندا  چ لە‌ سە‌ردە‌می لۆكاڵی و چ لە‌ ئێستادا وە‌ك كە‌ناڵێكی ئاسمانی بە‌بێ جیاوازی دە‌نگ و ڕە‌نگی ھە‌موو كورد بووە‌ لە‌ ھە‌ركوێیە‌كی جیھان بێت، بە‌مە‌ش ھە‌م یە‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ھە‌میش راگە‌یاندنكاران و كارمە‌ندە‌كانی بە‌وانە‌شی رۆژێك لە‌رۆژان بۆ چە‌ند سە‌عاتێكیش كاریان تێداكردووە‌ مایە‌ی شانازی كردنە‌.

جێگای ستایش و پێزانینە‌ كە ‌كار و بە‌رھە‌مە‌كانی ئە‌م كە‌ناڵە‌ بۆتە‌ جێگای متمانە‌ی ھە‌موو لایە‌ك و سە‌رچاوە‌ی راستی و دروستی زانیاری و رووداوە‌كانە‌، رۆژانی شە‌ڕی دژ بە‌ تیرۆریستانی داعش و ناوزە‌ند كردنی تە‌لە‌فزیۆنی گە‌لی كوردستان وە‌ك (كە‌ناڵی پێشمە‌رگە) گە‌واھیدە‌ری ئە‌م راستیە‌ن كە‌ چە‌ندە‌ جێگای متمانە‌ی خە‌ڵك و بینە‌رانی بووە‌ و ھە‌میشە‌ لە‌گە‌ڵ برا پێشمە‌رگە‌كانی كوردستان لە‌ بە‌رە‌كانی پێشە‌وە‌ی شە‌ڕگە‌كاندابووە.

سڵاو لە‌ دە‌ست و قە‌ڵە‌می ھە‌واڵنووسە‌ بە‌تواناكانتان، بێژە‌ر و پێشكە‌شكارە‌ بە‌ ئە‌زموونە‌كانتان، پە‌یامنێیرە‌ بوێرە‌كانتان، وێنە‌گرە‌ بە‌سە‌لیقە‌كانتان، ئە‌ندازیار و تە‌كنیكیە‌ داھێنە‌رە‌كانتان، ستافی كارگێری و كار مە‌ند و كارگووزارە‌ لە‌خۆبووردوە‌كانتان،

جارێكیتر پیرۆزباییتان لێدە‌كە‌م و دە‌ستی ماندووبوونتان دە‌گووشم، ھیوادارم وە‌ك چۆن سە‌رمە‌شقی تازە‌گە‌ری بوون دنیای رۆژنامە‌گە‌ری و راگە‌یاندنی سە‌ردە‌میانە‌دا، ئاواش ھاوشان لە‌گە‌ڵ پێشكە‌وتنە‌كاندا بە‌رە‌و ئاسۆیە‌كی روون و فراوانتری بواری راگە‌یاندنی دە‌نگ و رە‌نگ ‌ھە‌نگاو بنێن.‌


سە‌عدی ئە‌حمە‌د پیرە‌
ئە‌ندامی مە‌كتە‌بی سیاسی و
لێپرسراوی مە‌كتە‌بی پە‌یوە‌ندییە‌ گشتییە‌كان

 

پیرۆزبایی ئاسۆ مامەند بۆ كەناڵی گەلی كوردستان 

بەڕێزان/بەڕێوەبەر و میدیاكار و رۆژنامەنووسان و كادیران و تەكنیككارانی كەناڵی گەلی كوردستان

به ‌بۆنەی (۲۸) هەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان (كەناڵی دایك) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم و هیوادارم وەك هەمیشە كەناڵەكەتان لە كایەی میدیاییدا بەرەوپێش بچێ و لە كاری پیشەیی خۆیدا داهێنانەكانی پەرە پێ بدات.

كەناڵی گەلی كوردستان، وەك یەكەم كەناڵی بینراو لە دوای راپەڕین، بووە هەوێنی كاری میدیایی لە باشوری كوردستاندا، ئەم دەستپێشخەرییەش بووە سەرەتایەكی گرنگی فرە میدیایی لە هەرێمی كوردستان، كە دواتر چەندین كەناڵی دیكەی بە دوای خۆیدا هێنا و سەدان كادر و میدیاكاری بە ئەزمونیشی لەو بوارەدا پێگەیاند.

ئەڵبەتە كەناڵی گەلی كوردستان وێڕای هەست كردنی بە كاری پیشەیی، هاوكات لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانیش هەڵوەستەی جددیی كردووە و لەو رووەوە پارێزەرێكی سەرسەخت بووە و بەردەوام بایەخیی بە مەسەلەی ناوچە جێناكۆكەكان داوە و بەردەوام دۆسیە و بەرنامەی جیاجیای لەسەر ئەو مەسەلەیە هەبووە بە تایبەت لەسەر پرسی كەركوك.

هەروەها كەناڵی گەلی كوردستان. وەك سەرجەم كەناڵەكانی دیكەی یەكێتیی، رۆڵی بەرچاوی گێڕاوە لە قوڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوە ژیانی ئاشتییانەی نێوان پێكهاتەكان و لەو چوارچێوەیەشدا بە یەك مەسافە لە بیر و بۆچوونە جیاكانی روانیوە بێ ئەوەی زیان بە مەسەلە رەواكە بگەیەنێت.
دووبارە ساڵیادی كەناڵی گەلی كوردستان كەناڵی دایك پیرۆز بێت

ئاسۆ مامەند
ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی كەركوك
۱۰ی ئەیلولی

پیرۆزبایی شۆرش ئیسماعیل بۆ كەناڵی گەلی كوردستان

لە بیست و هەشتەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان، (كەناڵی دایك/ كەناڵی پێشمەرگە) گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرجەم كارمەندان و میدیاكارانی كەناڵەكەتان دەكەم.

كەناڵی گەلی كوردستان، وەك یەكەمین میدیایی بینراوی كوردی لەباشوری كوردستانی دوای راپەڕین بەگەڕكەوت، رۆڵی هەبووە لە پەرەپێدان بە میدیای بینراو و پێگەیاندنی سەدان كادیری لێهاتوو ، كە بە ئێستاشەوە (كەناڵی گەلی كوردستان) رێچەكەشكێن ئازایەتی و بوێرییە.
لەجەنگی روبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش-یش، (كەناڵی گەلی كوردستان) هاوشانی هێزەكانی پێشمەرگە، رۆڵی جوامێرانەی گێڕاوە و شانازیی پێوەدەكەین.

هەر لەم بۆنەیەشدا، پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمتان بۆ دووبارە دەكەمەوەو دەخوازم ساڵی تازەی كاركردنتان وێستگەیەكی تری گرنگی كاركردنتانبێت، بۆ هەڵویستە كردن لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و وەك هەمیشە پارێزەری راستەقینەی دۆزی ڕەوای گەلی كورد و پشتیوانی پۆڵاینی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بن.

هەروەها دەستخۆشی لەهەموو ئەو كادرو كارمەندنانەش دەكەین كە رۆژانێك لەم كەناڵە كاریان كردوەو ئەوانەشی ئێستا كاری تێدا دەكەن.


شۆڕش ئیسماعیل
11-ی ئەیلولی 2019

پەیامی پیرۆزبایی خاتوو گەلاوێژ بۆ كەناڵی دایك

بە ڕێزان/ بەڕێوبەرو كارمەندان و پێشمەرگە ئازیزەكانی كەناڵی گەلی كوردستان.
پڕ بە دڵ پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم بە بۆنەی ساڵیادی كەناڵە سەوزەكەمانەوە.

بە هیوای ئەوەی ئەم كەناڵە ببێتە زیاتر خزمەتكردنی بواری ڕۆشنبیری و ئەدەبی و فەرهەنگی و كلتوری و سیاسی و تەواوی كایەكانی تری كوردستان و هەروەك چۆن بەرپرسیاریانە و خەمخۆرانە كارەكانتان كردوە بە هەمان شێوە بەردەوامبن بۆ دەرخستنی ڕاستیەكان و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

دووبارە پیرۆزە
گەلاوێژ
11/9/2019

 

پیرۆزبایی د.خەسرەو گوڵ بۆ كەناڵی گەلی كوردستان

دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان ،  وەك یەكەم  میدیای  بینراوی كوردستانی لەسەردەمی ئازادی ، ھەنگاوێكی گەورەبوو   لە بواری راگەیاندندا  كە یەكەم پەخشی بەرنامەكانی ، بەوتارە مێژووییەكەی رابەرمان سەرۆك مام جەلال ،  دەستیپێكرد و بووە سەرەتای گۆڕانكاری و خۆبینینەوەی كۆمەڵانی خەڵك  لە دەنگ و رەنگی رەسەنی كوردی .

كەناڵی گەلی كوردستان،  سەرباری هەورازو نشێوییەكان بەردەوام بوو ، پیشەییانە سیاسەتی میدیایی  ئاڕاستە دەكات و  بەرپرسیارانە لەئاست روداوپێشھاتەكان روماڵی   میدیایی دەكات  .

لە شەڕی رووبەڕووبوونەوە تیرۆریستانی داعش ، ئەوە كەناڵی گەلی كوردستان بوو ، رۆڵی گرنگی بینی و بووە جێ متمانەی هەموو لایەكمان و  نازناوی كەناڵی پێشمەرگەی پێبەخشرا .

لەمڕۆشدا ،  بەبۆنەی ٢٨ ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی دایك  ، وێڕای پیرۆزبایی گەرمم لە بەڕێوەبەر و رۆژنامەنووسان و میدیاكارانی كەناڵە ئازیزەكەمان ، ئومێدەوارم لەساڵی نوێی كاركردنتان  ، بەشێوازێكی نوێ درێژە بە كاروانی میدیایتان بدەن و بنەماكانی كاری راگەیاندن ( پیشەیی بوون ، راستگۆیی ، ئیتیك ) وەك هەمیشە ناسنامەی كاری میدیایتان بێت
بۆ قۆناغی نوێی كاركردنیشتان ھاوكارو پشتیوانتان دەبین

هەرشادو سەركەوتووبن
دكتۆر خەسرەو گوڵ

پیرۆزبایی بافڵ تاڵەبانی بۆ كەناڵی گەلی كوردستان

بەڕێزان ، بەڕێوەبەر و رۆژنامەنووسان و كارمەندانی كەناڵی گەلی كوردستان .
بەبۆنەی ٢٨ ساڵەی دامەزراندنی یەكەمین كەناڵی بینراوی كوردی ، كەناڵی دایك ، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەم.
كەناڵی گەلی كوردستان ، یەكەمین پەخشی لە ساڵی ١٩٩١ بە گواستنەوەی وتارە مێژووییەكەی ھەڤاڵ مام جەلال دەستیپێكرد ،  كە لەساڵیادی شۆڕشی ئەیلول پێشكەشیكرد ، وەرچەرخانێكی گرنگ بوو  لە میدیای كوردی ، بۆیەكەمجاریش كۆمەڵانی خەڵك گوێبیست و بینەری دەنگ و رەنگی رەسەنی كوردی بوون،  ئیدی بوونە قوتابخانەیەك بۆ پێگەیاندنی میدیاكار و رۆژنامەنووسان و كادرانی ھونەری و بەردەوامیش بوون و پیشەییانە درێژەتان بە كاروانی میدیایتان دا .
لەشەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش ، وەك كەناڵێكی بەرپرسیار ، شانبەشانی ھێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش و دژەتیرۆر و ھێزەكانی ناوخۆ ،  رۆڵی گرنگتان بینی و ھەرئەوەش وایكرد  كە نازناوی كەناڵی پێشمەرگەتان پێببەخشرێت .

بۆ ئەمڕۆی كاركردنیشتان ، بەرپرسیارێتی گەورەتان لەسەر شانە ، كە بە پێی پێویستی و گۆڕانكارییەكان خۆتان نوێبكەنەوەو پەیامی میدیایی و پیشەیتان لە ئاست خواستی بینەربێت و لە كێبڕكێی گەیاندنی راستی و زانیاری دروست ،  ببنە پێشەنگ و كاریگەرتر بەرنامەكانتان ئاڕاستە بكەن .

میدیای یەكێتیی - یش ئەبێت بەرپرسیارانەتر ، درێژە بە گەیاندنی پەیامی نیشتمانی و پیشەیی و نەتەوەیی خۆی بدات ، وردی و بابەتی بوون و رەچاوكردنی

بنەماكانی كاری راگەیاندن و ئیتیكی كاركردن زیاتر رەنگبداتەوە  لە ئاڕاستەكردنی سیاسەتی میدیایتاندا.

بەرچاوڕونیشم  ، لە كێشەو گیروگرفتە ھونەری و تەكنیكییەكانتان و دۆخی سەختی دارایتان ، كە لە چوار ساڵی رابردوو دژوارانە ئەركەكانتان رادەپەڕاند ، بۆ ئەوەش سوپاسی خۆڕاگریتان دەكەم و ئیتر ئەركی ئێمەمانانە پشتیوان و ھاوكاری زیاترتان بین .

دەستی ماندوبوونتان دەگوشین و سەركەوتنی زیاترتان ئاواتمە

براتان
بافڵ تاڵەبانی

پیرۆزبایی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی بۆ كەناڵی گەلی كوردستان

بروسکەی پیرۆزبای مەکتەبی ڕێکخستن بەبۆنەی یادی 28هەمین ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستانەوە

بەڕێزان بەڕێۆبەرو کادروکارمەندانی کەناڵی گەلی کورستان کەیەکەمین کەناڵی کوردی بینراوی کوردیە دوای ڕاپەڕین  بەناوی لێپرسراوتەواوی هەقاڵانی ئەندامانی مەکتەب وکادروکارمەندانی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە گەرمترن پیرۆزبای یادی28هەمین ساڵەی دامەزراندنی ئەم کەناڵە ئازیزە دەکەین کەناسراوە بەکەناڵی دایک و دەستی ماندونەبونی یەکەیەکەی کاردکارمەندە  ئازیرە کانیتان دەگوشین و دەستخۆشی لەهەوڵ وشەونخونیەکانتان دەکەین کەوەک پێشمەرگە ئاسا توانیوتانە ڕۆڵیکاریگەریخۆتان هەبێت لەسەر خستنی ڕاگەیاندنی یەکێتی بەتایبەتی وڕاگەیاندنی کوردیدابەگشتی .وەهەوڵەکانتان بەرزدەنرخێنین

کەناڵی گەلی کوردستان کەناسراوە بەکەناڵی دایک بەڕاستی ناوێکی پڕبەپێستی خۆیەتی ولەسەرەتای دامەزراندنیەوە وەک  خۆێندنەگەیەک و فێرگەیەک بوە بۆ میدیاکاران و ڕاگەیاندنکاران کەئەمڕۆ بەشێکی زۆرپان بونەتەئەستێرەی بەشێکی زۆری شاشە ی تەواوی کەناڵەکانی هەرێمی کوردستان وکەئێستا چەندین کەناڵی تری لێبۆتەوە و بونەتە کەنای سەتەلایت .ئەم کەناڵە هەمیشە میوانێکی ڕەزاسوک و خۆشەویستی هەمووماڵەکان بوە توانیویەتی ڕاستگۆیانە لە تەواوی هەواڵ و ڕوداووگۆڕانکاریەناوخۆی ناوچەی وجیهانیەکان کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاگاداربکات و هەمیشەش ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوە لە هوشیارکردنەوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان  توانیویەتی بەبەرنامەی بەپێزوهەمەڕەنگی سیاسی وئابوری وفەرهەنگی وهونەری وەرزشی وکۆمەڵایەتی سودی زۆربگەیەنێت.

بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەم کەناڵە پڕخزمەتەی ڕاگەیاندنی کوردی  بۆتە هۆی گەیاندنی سەرکەوتنەکان و بەرگریەبێ وێنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و لەشەڕی دژی داعشیشدا بۆتەهۆکاریوورەیەکی پۆڵاین بۆهێزی پێشمەرگەی کوردستانیش کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ناویان لێ ناکەناڵی پێسمەرگە بۆیە ئێمەوەک مەکتەبی ڕێکخستن  هەمیشە خۆمان بە پشتیوانیەکی بەردەام دەزانین بۆسەرکەوتنی ئەم کەناڵە ئازیزوخۆشەۆیستە و لێرەشەوە پیرۆزبای لە هەمووئەوکەس ودڵسۆزانە دەکەین کە لە دامەزراندنیداڕۆڵیان هەبوە جێگەیژخۆشیەتی لەم یادە پیرۆزەدا درود وسڵاو بنێرین بۆڕۆحی پیرۆزی مامی گەورەمان بنێرین چونکە پشتیوانیەکی بەهیێزو بووبۆدامەزراندنی ئەم کەناڵە هەروەها و هەمووئەو کادروکارمەندانەی کە ئێستا لەژیاندانەماون  ڕۆژانێک کاریان لەم کەناڵەدا کردوە جارێکیتر پیرۆزەو بەهیوای بەردەوامی وگەشەی زیاتربەبەرنامەی بەپێزوهەمەڕەنگ و بەسود وڕەنگینترکردنی ئەم شاشەسەوزە پڕخزمەتە و بتوانێ لەزیاتر خزمەتکردنی میدیایکردیدا دەوریړ گاریگەرتری هەبێت

مەکتەبی ڕێکخستنی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

 

پیرۆزبایی لاهور شێخ جەنگی بۆ كەناڵی گەلی كوردستان 

بەڕێزان: لەكەناڵی گەلی كوردستان

بەبۆنەی ٢٨ ساڵەی دامەزراندنی یەكەمین كەناڵی بینراوی كوردی ، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەم. 

كەناڵی گەلی كوردستان ، یەكەمین پەخشی لە۱۱ی ئەیلولی ١٩٩١ بە گواستنەوەی وتارە مێژوییەكەی سەرۆك مام جەلال دەستیپێكرد، كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بۆیەكەمجار لەسەردەمی ئازادیدا  گوێبیست و بینەری تەلەفزیۆنی كوردیی بون، هەر ئەم كەناڵە شەرەفی نازناوی كەناڵی دایكی پێبەخشرا.

ئەم كەناڵە دیاری سەرۆك مام جەلال و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بوو بۆ خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان و ئەم تەلەفزیۆنە رچەشكێن بوو لەبەرنامەكانیداو لەپێگەیاندنی سەدان رۆژنامەنوس و میدیاكاری سەركەوتوو كە لەئێستادا لەمیدیاكانی تر بەردەوامن.

وەك كەناڵێكی بەرپرسیاریش لەجەنگی روبەڕوبونەوەی داعش ، هاوشانی هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش و دژە تیرۆر و هێزەكانی دی،  رۆڵی جوامێرانەتان بینیوە و سەركەوتنەكانتان بۆ بینەران گواستۆتەوە . 

ئەمڕۆش: بەرپرسیارێتی گەورەتان لەسەر شانە، لەم ساتەوەختەدا كە میدیا رۆڵی هەستیارو گرینگی هەیە دەبێت پەیامەكانتان پیشەیی بێت و زانیاری دروست و راست بگەیەننە بینەران.

دووبارە پیرۆزبایتان لێدەكەم لەپشتیوانی كردنتان بەردەوام دەبم .

هەرشاد بن.

لاهور شێخ جەنگی

۱٠ی ئەیلولی 2019

 

پیرۆزبایی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بۆ كەناڵی گەلی كوردستان

هاوڕێیانی میدیاكار و رۆژنامەنووسم لە كەناڵی گەلی كوردستان

‎بەبۆنەی بیست و هەشتەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵە خۆشەویستەكەتان كەناڵی گەلی كوردستان یەكەم كەناڵی بینراوی كوردی دوای ڕاپەڕین، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستەدەكەم و ئومێدی سەركەوتن و پێشكەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

‎ئەوێ رۆژێ، هاوكاتی دڵخۆشییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە سەركەوتنی راپەرین و دانانی بناغەی حوكمڕانی كوردی، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كەناڵی گەلی كوردستانی كردە یەكێك لە جوانترین دیارییەكانی بواری ڕۆژنامەگەری و خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵك و گەیاندنی دەنگ و ڕەنگیان، لەوساوە تا ئەمڕۆ گەلی كوردستان بەردەوامەو هیواخوازم ئەمساڵ بە گوڕوتینی زیاترەوە بتوانن كاربكەن و لەنێو كەناڵە كوردییەكاندا دەنگ و ڕەنگێكی جیاواز بن وبەشێوازێكی سەردەمیانە مینبەری گەیاندنی پەیام و بەرنامەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بن.

‎دەرباز كۆسرەت رەسوڵ

PUKmedia  پیرۆزبایی لە كەناڵی گەلی كوردستان دەكات
لەیادی 28 ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان یەكەمین كەناڵی بینراو ، بەناوی ستافی PUKmedia وە،پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و سەرجەم كارمەندانی كەناڵەكە دەكەین، هیوادارین وەك هەمیشە مینبەرێك بێت بۆ گەیاندنی حەقیقەت و داكۆكیكردن لە راستی و بەرگری لە نیشتمان و بەها بەرزەكانی مرۆڤایەتی.

مێژووی پڕ سەروەریی ئەم كەناڵە پڕیەتی لە بەرهەم و دەستكەوتی بەنرخ چ لەبەدەستهێنانی نازناوی كەناڵی دایك و پێشمەرگە و فێرگەی پێگەیاندنی میدیاكاران ئەمەش لەهەمووتان دەخوازێت بەوپەڕی تواناتانەوە درێژە بە كاروانەكەی بدەن و هەمیشە بەتەنگ پتەوكردنی ئەو بەهایانەوە بن كە لەماوەی 28 ساڵی تەمەنی كەناڵەكەدا بۆی تێكۆشاون.

دووبارە پیرۆزە

ئاسۆس عەلی: گەلی كوردستان سەروەرییەكی تری بۆ یەكێتی تۆمار كردووە

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان  ئاسۆس عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی شەشی سۆرانی یەكێتیی نیشیتمانیی كوردستان، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەرێوەبەرو كارمەندان و رۆژنامەنوسانی تەلەفزێۆنی گەلی كوردستان  كردووە، 

كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بـەڕێزان بەرێوەبەرو كارمەندان و رۆژنامەنوسانی تەلەفزێۆنی گەلی كوردستان

بەبۆنەی 28 ساڵەی دامەزراندنی گەلی كوردستان(كەناڵی دایك) یەكەمین میدیای بینراوی كوردی، بەناوی‌ خۆم و سەرجەم هەڤاڵانم لەمەڵبەندی شەشی سۆرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی‌ بەرێوەبەرو كارمەندان و رۆژنامەنوسانی كەناڵە  خوشەویستەكاتان لێدەكەین.

گەلی كوردستان بە درێژایی تەمەنی توانیویەتی پێگەیەكی دیارو ڕاستگۆبێت لە گەیاندنی هەواڵ بەبێ جیاوازی و ڕۆڵ و پێگەی بەباشی پاراستوە. لە نێو كاری میدیای هاوچەرخدا كە توانیویەتی سەروەرییەكی تر بۆ یەكێتی تۆمار بكات، لە مێژووی پڕ سەروەری خۆی لاپەرەی زێرینی پڕ لە داھێنانی تۆمار كردووە، سەكۆیەك بۆ بۆ ئازادیخوازان و  دەنگ و رەنگی كوردانی ھەرچوارپارچە، 

28 ساڵ لەمەوبەر كەناڵی گەلی كوردستان 

یەكەمین كەناڵی كوردی و فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆو دەستی بەكارەكانی كردو تا ئەمڕۆ بەردەوامە، كە بۆ ئەوسای میدیای كوردی  وەرچەرخانێكی گەورەی میدیایی بووە، هەمیشەیش دەنگ و رەنگە جیاوازەكان و، چین و توێژە جیاوازەكان بووە بەبێ جیاوازی

خۆمان بە پشتیوانتان دەزانین بۆ بەردەوامی و سەركەوتنی كەناڵە ئازیزەكەتان.

هیوای هەمیشە سەركەووتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین ئومێدەوارین وەك پێشەی‌هەمیشە بەردەوام بن.  لەڕاستگۆیی و پێشەنگ بن لە  پەیامی نیشتمانیی و نەتەوەیی،

كۆتایدا ساڵڕۆژی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان دا جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی یەكە بەیەكەتان دەكەین و، دەخوازین لەسەركەوتن و پێشكەوتندا بەردەوامدا بن هیوای گەشەو پێشكەوتنی بەردەوامتان بۆ ئەخوازم،گەلی كوردستان

ئاسۆس عەلی 

ئەندامی سەركردایەتی و لێپراسراوی مەڵبەندی شەشی سۆرانی ی.ن.ك

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ی.ن.ك پیرۆزبایی له‌ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ده‌كات

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 

به‌رێزان به‌رێوه‌به‌ر و كادیر و كارمه‌ندانی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان

سڵاوی كار و خه‌بات …

به‌ بۆنه‌ی یادی بیست و هه‌شته‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین كه‌ناڵی كوردی و نۆبه‌ره‌ی دوا راپه‌رین و كه‌ناڵی پێشمه‌رگه‌ به‌ ناوی سكرتاریه‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) ه‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین.

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ گرنگی و بایه‌خێكی ئێجگار گه‌وره‌ی به‌ راگه‌یاندن داوه‌ و چه‌ندین ئامرازی راگه‌یاندنی له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كاندا هه‌بووه‌، كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانیش پێویستیه‌كی هه‌نووكه‌یی و ده‌ستپیشخه‌رییه‌كیتری گرنگ و ناوازه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و یه‌كێتی بوو بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و كاروانی رۆژنامه‌وانی و میدیایی بینراو ، رۆڵ و كاریگه‌ری كه‌ناڵی دایك بۆجۆرێك بوو كه‌ چاوی لێبكرێت و دامه‌زراندنی چه‌ند كه‌ناڵێكیتریشی لێكه‌وته‌وه‌.

كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان له‌ماوه‌ی بیست وهه‌شت ساڵی ته‌مه‌نیدا ڕۆڵی گرنگ و به‌رچاوی هه‌بوه‌ له‌ گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی و ته‌بایی و سه‌قامگیری سیاسی و پیشه‌ییانه‌ روماڵی رووداوه‌كانی كردوه‌ رۆڵی گرنگیشی له‌ رووماڵكردنی سه‌ركه‌وتن و قاره‌مانێتیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا گێرا له‌ به‌گژداچوونه‌وه‌ی په‌لاماره‌كانی داعش بۆسه‌ر خاك و خه‌ڵكی كوردستان ، به‌شانازییه‌وه‌ نازناوی كه‌ناڵی پێشمه‌رگه‌ی پێبه‌خشراوه‌.

دووباره‌ پیرۆزبایتان لێده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین.

 

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ی.ن.ك

11/9/2019

پیرۆزبایی كارگێری ناوەندی دەرەوە بۆ كەناڵی گەلی كوردستان

بۆ به‌ڕێزان به‌ڕێوبه‌رانی پێشوو ئێستاو سەرجەم كارمه‌ندان و پەیامنێرانی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان

پاش سڵاو
به‌ بۆنەی ٢٨ هەمین ساڵیادی  دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كوردی له‌ دوای ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی ١٩٩١، بە گەرمی پیرۆزبایی لە گشت ئەو بەڕێزانە دەکەین کە لە یەکەم ڕۆژەوە هەتا ئێستا ئەرکیان کێشاوەو کاریان کردوە بۆ گەشەدان بەم کەناڵە ئازیزە.
ئەوەی جێگای باسە کە كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان وەک ئاوێنەی ڕاستیەکان توانیوێتی هەواڵە گرنگ و گەرماو گەرمەکان بگوازێتەوەو بیگەینێت بە بینەران و خەڵکی کوردستان سەرباری هەموو سەروەریەکان نازناوی ( کەناڵی پێشمەرگە) پڕاو پڕە بە بەرگی کەناڵەکەتان و توانیوتانە لە گەڵ هەڵمەت و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەدا ئامادەیی بەرچاوتان هەبێت.

لە کۆتاییدا جارێکی تر پیرۆزباییتان لێ دەکەین و به‌هیواین  هه‌میشه‌ لە گەشەکردن و پێشکەوتن و پێشەنگدا بن و هەر شاد و هەر سەرکەوتوو بن.

لەگەڵ ڕێزی صاڵح قەیتوولی/سوید
کارگێری ناوەندی دەرەوە
۱۱ـ۹ـ۲٠۱۹

پیرۆزبایی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید بۆ كەناڵی گەلی كوردستان
 
 ساڵەی دامەزراندنی کەنالی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان ، ٢٨   لە یادی جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەران ، کارمەندان و گشت ستافە ماندونەناسەکان لە ناوە و دەرەوەی وڵات دەکەین و دەستی ماندونەبونیان دەگوشین بۆ هەوڵ وکۆششیان لە پێناو گەیاندنی دەنگی ڕاستی و بە ئامانەت گەیاندنی هەواڵ و کاروچالاکییەکان وەکو خۆی.

لێرەشەوە پیرۆزبایی لە پەیامنێری تەلەفزیۆنەکەتان لە سوید بوێر و ئازا و ماندونەناس کاكە فەلاح دەکەین کە ئاوێنەیەکی جوانی ڕوی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانە. جارێکی تر پیرۆزە لە هەمولایەك کە کاردەکەن و گوێگر و تەماشاکاری ئەو کەناڵە جوانەن.
 
  ستۆکهۆڵم
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید

پیرۆزبایی عه‌بدوڵڵای حاجی سه‌عید بۆ كه‌ناڵی پێشمه‌رگه‌

به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان
 به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان كه‌ناڵی دایك كه‌ناڵی پێشمه‌رگه‌ و كه‌ناڵی شه‌هیدان كه‌ناڵی سه‌رجه‌م تێكۆشه‌ره‌كانی ی.ن.ك و گه‌لی كوردستان ئه‌و كه‌ناڵه‌ی كه‌بۆ یه‌كه‌م جار به‌ وتاری مێژووی هه‌ڤاڵ سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ستی به‌په‌خشی مێژووی خۆی كرد 11/9/1992 .
كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان له‌ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ مێژوویه‌كی پرشنگ داری هه‌یه‌ ئه‌و پرشنگه‌ی تیشكه‌كه‌ی هه‌موو سوچوقوژبنێكی ئه‌م كوردستانه‌ی گرته‌وه‌ به‌م بۆنه‌پیرۆزه‌وه‌ به‌ناوی خۆمان و مه‌كته‌بی یاریده‌ده‌رانی سكرتێری گشتی وه‌ له‌ناخی دڵه‌وه‌ پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌ین هیوادارین هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بن له‌و خه‌باته‌ پیرۆزه‌دا خه‌باتی ڕاگه‌یاندن ، هیوادارین ئه‌و مێژووه‌ پیرۆزه‌ به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌بێت به‌به‌رده‌وامی هه‌ركه‌ناڵی دایك  بێت كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان پێویستی یه‌كی مێژووی یه‌ هه‌رده‌بێت به‌رده‌وام بێت و شۆڕه‌سواری مه‌یدانی میدیایی كوردی بێت.
 له‌گه‌ڵ ڕێزدا....

 عبدالله حاجی سعید      
ياریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی                 
بۆكاروباری  بازرگانی و كاسبكاران

پیرۆزبایی نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌سوید بۆ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان

پیرۆزبێت ساڵرۆژی 28هه‌مین یادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی گه‌ل و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان .

به‌ ناوی خۆمان و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ وڵاتی سوید پیرۆزی ده‌كه‌ین یادی ساڵرِۆژی 28 هه‌مینی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی گه‌لی  و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه‌ نازناوی كه‌ناڵی دایكی پێبه‌خشرا كه‌ پڕ به‌پێستی خۆیه‌تی، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌لماندی له‌ یه‌كه‌م رِۆژی ده‌ستپێكی په‌خشكردنی به‌رنامه‌كانی تا ئه‌مرِۆ بێ ووچان و بێ درێغی وبه‌رده‌وام له‌ خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بووه‌ و رِاشكاوانه‌ ووێنه‌ی رِاسته‌قینه‌ی كیشه‌و گرفته‌كانی گه‌لی خسته‌وه‌ته‌ به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاستی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت حزبیش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بدۆزرێته‌وه‌ .
پیرۆزبێت له‌ سه‌رجه‌م  ستافی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ئه‌م رِۆژه‌ پیرۆزه‌ و به‌هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتن له‌ گه‌یاندنی ده‌نگی گه‌ل ، ده‌نگی ئازادی ، ماف، پۆلیتیك، زانست ،هونه‌ر به‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات و رِێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.


سه‌میر ئه‌مین
نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سوید

 

پیرۆزبایی دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌رزنجی بۆ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان
به‌رِێزان به‌رِێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان
به‌بۆنه‌ی بیست‌و هه‌شته‌مین ساڵرِۆژی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستانه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین‌ وهیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین

كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ‌یه‌كه‌مین كه‌ناڵی كوردییه‌ دوای راپه‌رِین له‌رِۆژێكدا دامه‌زراوه‌ كه‌ رۆژێكی مێژوویی‌و گرنگ بووه‌ بۆ گه‌لی كورد كه‌ له‌و رۆژه‌دا هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌یاریگای سلێمانی‌و له‌ناو ئاپۆرِای جه‌ماوه‌ریدا وتارێكی گرنگ‌و مێژوویی پێشكه‌ش به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كرد، له‌و رۆژه‌دا به‌هه‌وڵی ماندونه‌ناسانه‌ی كۆمه‌ڵێك تێكۆشه‌رو خۆنه‌ویست پێشمه‌رگه‌ ئاسا توانیان له‌م شاشه‌ سه‌وزه‌ جوانه‌وه‌ ئه‌و وتاره‌ په‌خشن بكه‌ن‌و كورد ببێته‌ خاوه‌نی یه‌كه‌مین كه‌ناڵی كوردی كه‌ ئه‌ویش به‌یه‌كێك له‌سه‌روه‌ریه‌ گه‌وره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داده‌نرێت به‌رِابه‌رایه‌تی رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان رِه‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لال، توانرا گروتینێكی زۆر بدرێت به‌كاری
میدیایی‌و رۆژنامه‌گه‌ری كوردی

كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان له‌ماوه‌ی بیست‌وهه‌شت ساڵی ته‌مه‌نیدا رۆڵی گرنگ‌و به‌رچاوی هه‌بوه‌ له‌گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی‌و ئازادی‌و دیموكراسی‌و ته‌بایی‌و سه‌قامگیری‌و پیشه‌ییانه‌ روماڵی رووداوه‌كانی كردوه‌، رۆڵی گرنگیشی له‌رِووماڵكردنی سه‌ركه‌وتن‌و قاره‌مانێتیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا گێرا له‌ به‌گژداچوونه‌وه‌ی په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر خاك‌و خه‌ڵكی كوردستان‌و به‌شانازییه‌وه‌ نازناوی كه‌ناڵی پێشمه‌رگه‌ی پێبه‌خشراوه‌.

ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان له‌ساته‌وه‌ختێكی
 مێژویی گرنگدا وه‌ك یه‌كه‌مین ته‌له‌فزیۆنی كوردیی له‌كوردستانی ئازاددا دوای راپه‌رِین ده‌ستی به‌په‌خش كرد، كه‌ ده‌توانن شانازیی پێوه‌ بكه‌ن. هاوكات ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیی سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌نێوان رۆڵه‌كانی گه‌ل‌و هێزه‌ نیشتمانییه‌كاندا، هه‌روه‌ك ئێستاش له‌م قۆناغه‌دا رۆڵی شیاوی ده‌بینێت له‌گۆرِانكارییه‌كانی عیراقی نوێدا به‌ئارِاسته‌ی بنیاتنانه‌وه‌و پاراستنی سیستمی دیموكراسیی فیدراڵیی‌و دابینكردنی مافه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ما ده‌ستوریی‌و قانونییه‌كان.

جارێكی تریادی ئه‌م كه‌ناڵه‌ئازیزه‌ پیرۆزبێت، هیوادارین بۆ داهاتوو، زیاتر په‌ره‌ی پێ‌ بدرێ‌‌و پێشبكه‌وێ‌ بۆ گه‌یاندنی په‌یامی یه‌كێتی‌و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌بێ‌ جیاوازی.

پ .ی . دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌رزنجی یاریده‌ده‌ری سكرتێری
گشتی (ی ن ك )

PUKmedia  تایبەت

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket