riklam

كچه‌ هانده‌رێك خۆی سووتاند

جیهان 12:12 PM - 2019-09-10
.

.

كچه‌ هاندرێكی ئێرانی دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێگه‌ی پێنه‌درا بچێته‌ ناو یاریگا ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و دواتر له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

سه‌حه‌ر خودایاری كچه‌ هاندرێكی ئێرانی ماوه‌یه‌ك له‌ومه‌وپێش جل و شێوه‌ی خۆی گۆڕی بوو بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ ناو یاریگای ئازادی له‌ تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر و ڕه‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێت و دواتر به‌ كه‌فاله‌ت به‌شێوه‌ی كاتی ئازاد ده‌كرێت هه‌تا ڕۆژی دادگاییكردنه‌كه‌ی.

سارای خوشكی سه‌حه‌ر ده‌ڵێت: سه‌حه‌ر بیستبووی كه‌ به‌ شه‌ش مانگ زیندان سزا ده‌درێت له‌به‌رده‌م دادگا له‌ تاران ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و دواتر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا و به‌هۆی زۆربوونی ڕێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی (90%) دوای چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ كۆچی دوایی كرد.

تا ئێستا له‌ئێران ژنان بۆیان نییه‌ بۆ بینینی یارییه‌كان سه‌ردانی یاریگاكان بكه‌ن و زۆرجار كچان جل و شێوه‌ی خۆیان ده‌گۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه‌ ناو یاریگاكان كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ڕێگرییان لێده‌كرێ و ده‌ستگیر ده‌كرێن.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ته‌نها له‌یه‌ك دوو یاریی نێوده‌وڵه‌تیدا نه‌بێت ژنان نه‌یانتوانیوه‌ بچنه‌ یاریگاكان و له‌ئێستادا له‌نێوان ئێران و یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی له‌وباره‌یه‌وه‌ كێشه‌ هه‌یه‌.


PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket