riklam

پیشەوەرانی بازیان گردبوونەوە

کوردستان 12:11 PM - 2019-09-10
.

.

بەشێك لە پیشەوەرانی ناحیەی بازیان گردبوونەوە و بۆ ماوەیەك رێگەی سەرەكی سلێمانی-كەركوك یان داخست، بەوهۆیەشەوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران درووست بوو.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە شارەوانی بازیان بە PUKmedia ی راگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 10-9-2019، بەهۆی جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیانەوە ژمارەیەك لە پیشەوەرانی سنووری ناحیەی بازیان گردبوونەوە و بۆ ماوەیەكیش رێگەی سەرەكی سلێمانی-كەركوك یان داخست.

وتیشی: هۆكاری خۆپیشاندانەكەیان ئەوەبووە كە چەند  ساڵێكە بڕیاردراوە ناوچەیەكی پیشەسازی بدرێتە پیشەوەرانی سنوورەكە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بوودجەوە نەتوانراوە خزمەتگوزاری پێویست بگەیەنرێتە شوێنەكە و پیشەوەران بتوانن سوودی لێ ببینن.

راشیگەیاند: لە ئێستادا لەگەڵ كۆمیتەی بازیانی یەكێتی، لەهەوڵی چارەسەركردنی كێشەداین و بەڵێنمان پێدراوە بودجەی پێویستمان بۆ تەرخانكەن، بۆ ئەوەی بتوانین شوێنی زەوییەكان دیاریكەین و كێشەی پیشەوەران چارەسەركەین.

PUKmedia ژینەر محەمەد

وێنەكان لە سۆشیال میدیاوە وەرگیراون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket