riklam

تاڵیبان: به‌منزیكانه‌ ترامپ په‌شیمان ده‌بیَته‌وه‌

جیهان 11:40 AM - 2019-09-10
.

.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ئیتر بۆ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ تاڵیبان دانانیشتێت و گفتوگۆ ناكات، بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانيش ڕایگه‌یاندووه ئه‌مریكا له‌و بڕیاره‌ی خۆی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌.

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوێنێ دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ دۆسیه‌ی دانوستانی له‌گه‌ڵ تاڵیبان بۆ هه‌میشه‌ داخستووه‌ و ئاماده‌ نییه‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10-9-2019 زه‌بیحوڵڵا موجاهید وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌فغانستان دوو ڕێگه‌مان له‌به‌ره‌ یان جه‌نگ یان گفتوگۆ ئه‌گه‌ر، تره‌مپ بژاری یه‌كه‌م هه‌ڵبژێرێت ئێمه‌ش هه‌مان بژارمان ده‌بێت و دڵنیاین كه‌ به‌منزیكانه‌ ئه‌مریكا په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket