riklam

داعش بۆردومان ده‌كرێت

عیراق 11:39 AM - 2019-09-10
.

.

له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ چه‌ندجارێك به‌ موشه‌كی دوورهاوێژ و فڕۆكه‌، هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌قه‌زای شركات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌هاوكاری سوپاو پۆلیسی ئیتحادی دووجار هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌دارستانی گوندی كه‌لعوز له‌ رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای شركات.

وتیشی: زیانه‌كانی داعش نه‌زانراوه‌، به‌ڵام به‌پێی پلانێكی تۆكمه‌ له‌نێوان هێزی هاوپه‌یمانان و سوپا و پۆلیسی ئیتحادی هێرشه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket