riklam

500 دۆنم پوش و پاوان دەسووتێن

کوردستان 11:14 AM - 2019-09-10
.

.

 بەهۆكاری ئاگركەوتنەوە لەناحیەی بەرزنجە 500 دۆنم پوش و پاوان سووتان.  

لەو بارەیەوە عەمیدی هێمن كمرخان ئەفندی  بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند: ئاگریكی بەرفراوان  لە ناحیەی بەرزنجە كەوتەوە دەست بەجێ مەفرەزەكانی بنكەی   پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە بەهاوكاری لەگەڵ ئاگركوژینەوە و  دانیشتوانی سنوورەكە  گەیشتە شوێنی رووداوەكە  توانرا دوای هەوڵ و ماندو بوونێكی زۆر توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت .

 وتیشی: زیانی ئاگرەكە سوتانی 500 پێنج سەد دۆنم پوش و پاوان و نزیكەی  100 داری سروشتی سنوورەكە سووتا هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نادیارەو لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە .

PUKmedia راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی

54.jpg

52.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket