riklam

تره‌مپ به‌بێ مه‌رج ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆحانی كۆببێته‌وه‌

جیهان 10:46 AM - 2019-09-10
.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ به‌بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆببێته‌وه‌.

مایك په‌مپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ی بی سی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ به‌بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی كۆببێته‌وه‌.

پێشتر حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕایگه‌یاندبوو هه‌ركاتێك پێویست بكات كه‌ گفتوگۆكردن و دیدار له‌ قازانجی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران بێت ئه‌نجامی ده‌دات به‌ بێ ئه‌وه‌ی ناوی وڵات یان ناوی كه‌سێك ببات.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket