riklam

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گفتوگۆ له‌باره‌ی نرخی عه‌ریزه‌ ده‌كات

کوردستان 10:28 AM - 2019-09-10
.

.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌ له‌گرنگترینیان پرسی زیادكردنی نرخی عه‌ریزه‌یه‌ به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی داد.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ ئازاد حه‌مه‌ ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 10-9-2019 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات و چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كات.

وتیشی: له‌گه‌ڵ به‌داتا و سیستمكردنی ده‌زگا حكومییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین و پشتیوانی ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڕیاری زیادكردنی نرخی عه‌ریزه‌ بۆ 25 هه‌زاردینار نین و له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا میوانداری  دادگاو داواكاری گشتی سلێمانی و نوێنه‌ری ئه‌و كۆمپانیایه‌مان كردوه‌ جێبه‌جێكاری ئه‌و بڕیاره‌ ده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین تایبه‌ت به‌و پرسه‌ چه‌ند پێشنیارێك بخه‌ینه‌ڕوو و هه‌وڵبده‌ین په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بهێنینه‌ ده‌نگ.


PUKmedia كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket