riklam

هه‌وڵی زیادكردنی پشكی كورد ده‌درێت

ئابوری 10:07 AM - 2019-09-10
.

.

نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا هه‌وڵده‌ده‌ن پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی عیراق زیاد بكه‌ن و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی داراییش له‌ په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت، كورد مافی خۆیه‌تی ئه‌و پشكه‌ زیاد بكات.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پشتر پشكی له‌ 17% بۆ هه‌رێم له‌ بودجه‌ به‌ رێككه‌وتنی سیاسی كراوه‌، هه‌روه‌ها رێژه‌ی  12.62% پشكی هه‌رێمیش له‌سه‌ر بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق به‌ بڕیاری سیاسی كراوه‌، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له‌لایه‌ن ئاماری ناوه‌ندیه‌وه‌ ده‌ست ئێمه‌ كه‌وتووه‌، رێژه‌ی كورد له‌ عیراق 13.92% بۆیه‌ وه‌ك نوێنه‌رانی كورد هه‌وڵده‌ده‌ین پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عیراق بكه‌ین به‌و رێژه‌یه‌، چونكه‌ كورد مافی خۆیه‌تی ئه‌و رێژه‌یه‌ی له‌ بودجه‌ی عیراق بۆ ته‌رخان بكرێت.

وتیشی: هه‌وڵده‌ده‌ین پشكی كورد له‌ بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی داهاتوو زیاد بكه‌ین، چونكه‌ مافی كورد خۆیه‌تی و ئه‌و رێژه‌یه‌ی پشتر له‌ لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه‌ دانرابوو بڕیاری سزای سیاسی بوو، هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نه‌بوو.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket