riklam

وه‌فدێكی باڵای هه‌ده‌په‌ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 09:25 AM - 2019-09-10
.

.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، وه‌فدێكی باڵای هه‌ده‌په‌ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی بكات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ، به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌عات 10:30 ده‌قیقه‌ وه‌فدێكی باڵای هه‌ده‌په‌ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كات.
بڕیاره‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولاو پرسه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه‌ بكرێت .

وه‌فدێكی باڵای هه‌ده‌په‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌زی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان(هه‌ده‌په‌) له‌سلێمانییه‌و پێشتریش له‌گه‌ڵ د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوه‌وه‌.

رۆژی شه‌ممه‌ 7-9-2019، وه‌فدێكی باڵای هه‌ده‌په‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌زی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان(هه‌ده‌په‌) له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان.


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket