riklam

لاڤرۆڤ سه‌ردانی عیراق ده‌كات

جیهان 07:40 AM - 2019-09-10
.

.

وابڕیاره‌  ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ سه‌ردانی عیراق بكات.

 

میغائیل بۆگدانۆڤ، نوێنه‌ری ره‌سمی روسیا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقاو جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، رایگه‌یاندوه‌:" ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو  سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سه‌ردانی عیراق ده‌كات".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ رۆڵی گرنگی ده‌بێت له‌گه‌شه‌پێدان و پشتیوانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی روسیا- عیراق".

 

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌:" روسیا  ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانی به‌رپرسانی باڵای عیراق ده‌كات بۆ روسیا له‌داهاتوودا ،  به‌تایبه‌ت سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket