riklam

كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شد ته‌قیه‌وه‌

عیراق 07:38 AM - 2019-09-10
.

.

شه‌وی رابردوو له‌سنوری قه‌زای هیتی پارێزگای ئه‌نبار، كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چه‌كدارانی حه‌شدی عەشایەری ته‌قییه‌وه‌.

 

ئاژانسه‌ هه‌واڵیه‌ عیراقیه‌كان، ئاشكرایانكردوه‌:" شه‌وی رابردوو ئاگر له‌گۆكایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چه‌كدارانی حه‌شدی عەشايەری له‌سنوری قه‌زای هیتی سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نبار به‌ربووه‌و ته‌قیوه‌ته‌وه‌".

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:" دواتر ژماره‌یه‌ك له‌موشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كان ته‌قیونه‌ته‌وه‌و  له‌نزیك گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆگاكه‌ زیان كه‌وتوه‌ته‌وه‌.

 

كه‌ناڵی حه‌ده‌س، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" زانیاریيه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌نزیك كۆگاكه‌ بینراوه‌".

 

له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیە كه‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌.

 

PUKmedia داڕشتنه‌وه‌" سامان یاروه‌یس" 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket