riklam

له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئارام ئه‌مریكا روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

جیهان 07:37 AM - 2019-09-10
.

.

وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش له‌سه‌ر یه‌كه‌م گه‌ڕانی هاوبه‌شی توركیا و ئه‌مریكا له‌سنوری باكوری سوریا" رۆژئاوای كوردستان" روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ئه‌و گه‌ڕانه‌ به‌مه‌به‌ستی دروخستنه‌وه‌ی شه‌ڕڤانانی كورد ناو ده‌بات.

 

فه‌رمانده‌ مایل كاگنیز وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، رایگه‌یاندوه‌:" یه‌كه‌م گه‌ڕانی هاوبه‌شی  هێزه‌كانی ئه‌مریكاو توركیا له‌سنوری باكوری سوریا ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌و گه‌ڕانه‌ خاوه‌ن به‌ڵێنی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌توركیا  بۆ پاراستنی سنوره‌كانی  دووپات ده‌كاته‌وه‌".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و گه‌ڕانه‌ بۆ دورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕڤانانی كورد بووه‌ له‌نزیك سنوره‌كانی توركیا، به‌ڵام ئه‌مریكا له‌ هاوكاریه‌كانی بۆ قه‌سه‌ده‌ بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت".

 

رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌خنه‌ی له‌ گه‌ڕانه‌ هاوبه‌شه‌كه‌و رێكه‌وتنه‌كانی ناوچه‌ی ئارام گرت،  به‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و كاره‌ بۆ پاراستنی كورده‌كان ئه‌نجام ده‌دات.

 

 

هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا گه‌ڕانه‌كان و  چاودێریه‌كان له‌زه‌مین و ئاسمانه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

PUKmedia  داڕشتنه‌وه‌ی " سامان یاروه‌یس" 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket