riklam

موبایلێك ناسنامه‌ی ژنه‌ تیرۆرستێكی داعش ئاشكرا ده‌كات

جیهان 07:35 AM - 2019-09-10
.

.

دوای دۆزینه‌وه‌ی موبایله‌كه‌ی كه‌ فڕێی دابوو، ناسنامه‌ی  ژنه‌ به‌ڕه‌گه‌ز تونسیه‌ك كه‌ناسنامه‌ی ئه‌ڵمانیایی هه‌یه‌،  بوونی په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی داعشه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێت.

 

ئاژانسه‌كانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌:" ئومیمه‌، ته‌مه‌ن 35 ساڵان، كه‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك تونسیه‌، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس موبایله‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌، هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی داعش ئاشكراده‌كرێت و روبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌".

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:" ئه‌و ژنه‌ له‌ساڵی 1984 له‌ هامبورگ له‌دایك و باوكێكی تونسی له‌دایك بووه‌، له‌ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری یه‌كه‌می كه‌ناوی نادر بووه‌، چووه‌ته‌ سوریا".

 

ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه‌:" دوای كوژرانی نادر، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دینس كوسپرتی گۆرانیبێژی راپه‌ڕی ئه‌ڵمانیایی كردوه‌و ئه‌ویش كوژراوه‌".

 

ئومیمه‌، به‌ دووگیانیه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئه‌ڵمانیا و دواتر بووه‌ته‌ وه‌رگێڕ، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك پۆلیس موبایله‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ 36 گێگا بات زانیاری تێدابووه‌، هه‌ربۆیه‌ دادگای فیدڕاڵی كارلسروهه‌ی ئه‌ڵمانیا  ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ دادگای ده‌كرێت.

 

PUKmedia داڕشتنه‌وه‌ی سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket