ئــه‌مــڕۆ لـه مـێژوودا
جیهان 07:31 AM - 2019-09-10.
10 سێبته‌مبه‌ر ئه‌یلول
رووداوه‌كان:
1820: میسته‌ر ریچ شاری بانه جێدێڵی و ده‌كه‌وێته ری به‌ره‌و شاری سلێمانی.
1844: مۆركردنی (په‌یماننامه‌ی ته‌نجه) كه كۆتایی هێنا به جه‌نگی فه‌ره‌نسی دژ به مه‌راكیش.
1919: مۆركردنی (په‌یماننامه‌ی سان جرمان) له نێوان هاوپه‌یمانان و نه‌مسا تایبه‌ت به كه‌مایه‌تیه‌كان.
1922: به‌هۆی پته‌وكردنی ده‌سه‌ڵاتی عێراق، رێكه‌وتننامه‌ی هاوكاری نێوان به‌ریتانیا و عێراق مۆركرا.
1923: ده‌وڵه‌تی ئیرله‌نده‌ی ئازاد دایه پاڵ كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان به‌و پێیه‌ی كه وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه دوای بڕیاری شانشینی یه‌كگرتوو كه سه‌ربه‌خۆیی دا به به‌شه‌كی باشووری دوورگه‌ی ئیرله‌نده له ژێر ناوی ده‌وڵه‌تی ئیرله‌نده‌ی ئازاد ئه‌وه‌ش پاش شۆڕشی چه‌كدارانه‌ی ئیرله‌ندیه‌كان.
1937: به‌ستنی كۆنگره‌ی لیون بۆ گه‌ڕان به دوای چه‌ته‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له میانی جه‌نگی ناوخۆی ئیسپانی.
1940: فڕۆكه ئه‌ڵمانیه‌كان شاری (بكنگهام) باره‌گای مه‌لیكی شانشینی یه‌كگرتووی بۆردومان كرد له چوارچێوه‌ی بۆدومانه‌كانی هه‌ردولای ئه‌ڵمانیا و شانشینی یه‌كگرتوو له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1944: سه‌ربه‌خۆیی بولگاریا.
1945: راپه‌ڕینی ناوچه‌ری بارزان و ده‌وروبه‌ری به تایبه‌تی ناوچه‌ی (مه‌یدانی مورك) ده‌ستیپێكرد له باشووری كوردستان دژی هێزه‌كانی سوپای عێراق.
1952: هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د عه‌بدولخالق حه‌سونه به ئه‌مینداری كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له دوای عه‌بدولره‌حمان عه‌زام.
1959: كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كیه‌تی مامۆستایانی كوردستان له شه‌قلاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر.
1960: رێكخراوی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت دامه‌زرا به ناوی رێكخراوی (ئۆپیك) عێراق و ئێران یه‌كێك بوون له‌و وڵاتانه.
1961: هێزه‌كانی عه‌ره‌بی هاوبه‌ش كه دروستكرابوو به بڕیاری كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی گه‌شتنه كوێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی پاشماوه‌ی قه‌یرانی نێوان كوێت و عێراق.
1973: كۆنگره‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی رووبه‌ڕوو به‌سترا له قاهیره بۆ رۆڵی به‌ره‌ی خۆرهه‌ڵات له جه‌نگی داهاتوودا.
1978: تا 14/9 پێنجه‌م كۆنگره‌ی ئه‌دیبانی كورد.
1990: ئێران ره‌زامه‌ندی نواند له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ عێراق دوای پچڕانی بۆ ماوه‌ی 11 ساڵ له سه‌ره‌تای جه‌نگی عێراق ئێرانه‌وه له ساڵی 1980ز.
1990: پاپا یۆحه‌ننا پۆڵسی دووه‌م (كه‌نیسه‌ی سه‌یده سه‌لام)ی كرده‌وه له (یاموسوكرو) له (كوت دیفوار)، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كه‌نیسه‌كانی جیهان.
1996: داگیركردنی پێنجوێن له لایه‌ن هێزه‌كانی پدك له میانی شه‌ڕی ناوخۆدا.
1996: لابردنی گه‌مارۆی ئابووری له‌سه‌ر كوردستان له لایه‌ن عێراقه‌وه.
1996: ده‌ركردنی لێبووردنی گشتی له لایه‌ن رژێمی عێراقه‌وه بۆ كورد.
2000: له میانی پشێویه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئیكوادۆر دراوی (سوكریه) له به‌رامبه‌ر دۆلار تێك ده‌شكێت و پاشان ده‌بێته هۆی كۆده‌تایه‌ك.
2002: له مه‌هاباد خۆپیشاندانیك ئه‌نجامدرا به بۆنه‌ی كوژرانی سی بازرگانی خواردنه‌وه‌ی كحولی، و كوژرانی چه‌ند كه‌سێكی لێكه‌وته‌وه.
2002: سویسرا كه ناسراوه به‌وه‌ی وڵاتێكی بێلایه‌نه چووه ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دوای ده‌یان ساڵ له رێگری.
2003: گه‌نجێكی تیرۆریست هێرشی كرده سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید خاتوو (ئانا لیند) كه بووه هۆی وه‌فاتكردنی له رۆژی دوایی.
2004: له هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ته‌له‌عفه‌ر 40 كه‌س كوژران و 80 ش بریندار بوون.
2004: گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له نزیك شاری هه‌ڵه‌بجه دۆزرایه‌وه.
2007: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشووی پاكستان (نه‌واز شه‌ریف) گه‌ڕایه‌وه بۆ پاكستان دوای به‌سه‌ربردنی حه‌وت ساڵ له تاراوگه.
2008: زاناكان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له تێكشكاندنی گه‌ردیله‌كانی ئه‌تۆم له رێی به‌یه‌كتردادانیان.
2008: سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتی لوبنانی (ساڵح عه‌زیز) به‌هۆی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوه‌وه له باشووری خۆرهه‌ڵاتی به‌یروت تیرۆركرا.
2009: سه‌رۆكی حكومه‌تی لوبنانی راسپێراو (سه‌عده‌دین حه‌ریری) پۆزشی خۆی گه‌یاند به سه‌ره‌ك كۆمار (میشال سلێمان) بۆ دروستكردنی حكومه‌ت و ئه‌وه‌ش دوای ره‌فزی كه‌مینه‌ی په‌رله‌مانتاران كه حكومه‌تی یه‌كیه‌تی نیشتمانی پێكبهێنن كه پێشكه‌شی كردبوو ئه‌وه‌ش دوای دوو مانگ و نیو له راسپاردنی به دروستكردنی حكومه‌ت.
2012: په‌رله‌مانی سۆماڵی حه‌سه‌ن شێخ مه‌حمودی هه‌ڵبژارد به سه‌رۆك له پاش شه‌ریف شێخ ئه‌حمه‌د و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه 160 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌رامبه‌ر به 70 ده‌نگ بۆ شه‌ریف ئه‌حمه‌د.
له‌دایكبوون:
1659: هنری برسل، دانه‌ری مۆسیقای ئینگلیزی.
1775: مورای ماكسویل، ئه‌فسه‌ری به‌ریتانی.
1890: فرانتس فرفل، ئه‌دیبی نه‌مساوی.
1892: ئارسه‌ر كومبتون، زانای فیزیای ئه‌مریكی وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1927ز.
1893: جوانا بورمان، ژنه پاسه‌وانی نازی سه‌ركه‌ش كه كاری ده‌كرد له سه‌ربازگه‌كانی ده‌ستگیركردن له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1915: محه‌مه‌د خه‌لیفه تونسی، نوسه‌ر و وه‌رگێڕی میسری.
1931: فیلیپ بیكه‌ر هول، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1937: جارد دایموند، زانای ئه‌مریكی له زینده‌وه‌رزانی و فزیۆلۆجیا و جوگرافیا.
1939: علی المفیدی، ئه‌كته‌ری كوێتی.
1941: فادیه عه‌كاشه، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1941: ستیفن جای گوڵد، زانای ئه‌مریكی له زینده‌وه‌رزانی كۆندا.
1943: هورست دییته‌ر هوتگز، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.
1946: میشال ئالیو ماری، ژنه سیاسه‌تمه‌داری فه‌ره‌نسی.
1951: لوك میلكامبس، یاریزانی تۆپی پێی به‌لجیكی.
1955: فه‌ریده سه‌یف نه‌سر، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1960: كولین فیرس، ئه‌كته‌ری ئینگلیزی.
1972: وه‌فا گه‌یلانی، ژنه راگه‌یاندكاری میسری.
1972: سه‌لوا مه‌تیری، ژنه چالاكوانی سیاسی كوێـتی.
1972: سلمان القرینی، یاریزانی تۆپی پێی سعودی.
1980: ئه‌داما كولیبالی، یاریزانی تۆپی پێی مالی.
1981: وانگ دونگ، یاریزانی تۆپی پێی چینی.
1982: ستیڤن ماكمانوس، یاریزانی تۆپی پێی ئوسكوتله‌ندی.
1983: فرناندو بیلوسكی، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی.
وه‌فات:
1797: ماری ویلستونكرافت، ژنه نوسه‌ری ئینگلیزی.
1910: لیو تۆلستۆی، نوسه‌ر و ئه‌دیب و رووناكبیری روسی.
1948: مه‌لیك فریناندی یه‌كه‌م، مه‌لیكی شانشینی بولگاریا.
1949: ئه‌حمه‌د سالم، فڕۆكه‌وان و ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر و په‌خشكاری میسری.
1975: جۆرج باگیت تومسون، زانای فیزیای ئینگلیزی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1937ز.
1979: ئوگوستینۆ نیتو، سه‌رۆكی یه‌كه‌می ئه‌نگۆلا.
1983: فلیكس بلوخ، زانای فیزیای سویسری و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1952ز.
1985: جوك ستین، یاریزانی تۆپی پێی ئوسكوتله‌ندی.
2006: مه‌لیك تاوفاهاو توبوی چواره‌م، مه‌لیكی تونجا.
2008: ساڵح عه‌زیز، سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتی له لوبنان.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی نیشتمانی له جبرلتار.
رۆژی مامۆستا له چین و هۆنك كۆنگ.
رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی خۆكوژی.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25